سەرەتا وەک دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب لە 04-07-2000 لە شاری #هەولێر# دامەزراوە. لە ماوەی نزیکەی 27 مانگدا 103 کتێبی جۆراوجۆر لە بواری مێژوو، سیاسەت، هزر و کۆمەڵگا و کولتور و ئەدەبدا بڵاو کردۆتەوە. دوای لە کاروەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ، لە سەرەتاکانی ساڵی 2005ەوە دیسانەوە دەستی بەکار کردۆتەوە.
ئێستا دەزگای موکریانی لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە:
بەشی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب
ئەم بەشە، بە پلەی یەکەم بایەخ بە وەرگێران و چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی سەرچاوە و زانستی لە بواری سیاسەت، کۆمەڵناسی، مێژوو، هزر و فەلسەفە، بەرهەمی ئەدەبیی جیهانی (ڕۆمان) و... دەدات. ئەگەر چی خۆی وەک بەشێکی تایبەت بە کتێبی وەرگێڕدراو ناساندووە بەڵام بە مانای ئەوە نییە کتێبی نووسینیش چاپ و بڵاو ناکاتەوە. ئامانجی ئەم بەشە بەشداریکردنە لە دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی بە سەرچاوە و ژێدەر لەو بوارانەی سەرەوەدا.
گۆڤاری توێژینەوە
بایەخ بە بابەتە سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەعریفییەکان دەدات.
بنکەی توێژینەوە
گرنگی بە توێژینەوەی کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و هزرییەکانی گۆڕەپانی هەرێمی کوردستان دەدات. لەم کارەشدا لایەنی عەمەلیبوونی توێژینەوەکانی جێی بایەخە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 15,376 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !