ساڵی 1939 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە و دوای دامەزراندنی #زانکۆی سلێمانی# بووەتە جێگری سەرۆکی زانکۆ و وەکوو پسپۆڕێکی ئەکادیمی بەدرێژایی ژیانی خزمەتی بە گەلی کورد کردووە، بەهۆی لێهاتووییەوە لە ژیانیدا چەندین ئەرکی گرنگی پێسپێردراوە و لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991 بوەتە یەکەمین سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و دواتریش پۆستی ڕاوێژکاری خوێندنی باڵای وەرگرتووە. هەروەک لە چەندین زانکۆی کوردستان و ئێراق وەکوو مامۆستای زانکۆ وانەی وتۆتەوە و سەرپەرشتی چەندین بڕوانامەی خوێندنی باڵای کردووە تا دواجار لە ڕێکەوتی 21-03-2008 بۆ هەتاهەتایی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,952 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !