لە 15-08-2008 لەکاتێکدا بەرەو شاری حەلەب دەڕۆیشت، لەلایەن دەزگای ئەمنی سوریاوە ڕفێندراو، سەرەتاش دەزگا ئەمنییەکان نکوڵییان لەوەدەکرد کە ناوبراو لای ئەوان زیندانی بێت، بەڵام دواتر بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی سیاسی لە 26-08-2008 دۆسیەکەی ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کردو لەمانگی ئەیلولیشدا درایە دادگای تاوانەکان.
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لەسوریا لەبەیاننامەیەکدا داوای لەدەسەڵاتدارانی سوریا کرد کە مشعەل تەممۆ و سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ڕاگەیێندراوی دیمەشق(اعلان دمشق) و گیراوە سیاسییەکانی دیکە ئازاد بکات و کۆتایی بەسیاسەتی زیندانیکردنی نەیارانی سیاسی لەو وڵاتە بێنێ.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,316 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !