لە ڕۆژی #01-07-1943# لە گوندی #عەسکەر# لەدایکبووە، ڕۆژی 11-09-1961و لەسەرەتای #شۆڕشی ئەیلول# بووە بەپێشمەرگە، ئازاو گورج و گۆڵ و گوێڕایەڵ بووە، هاوکات کاری سیاسی کردووە و خەڵکی ناوچەکەیانی هانداوە بۆ پشتگیری و بەشداریکردن لە شۆڕش، لەو ڕووەشەوە جێدەستی دیاربووە، تا #نسکۆ#ی ئەو شۆڕشە بەردەوام بووە و بەشداری چەندین نەبەردی و داستانی کردووە. دوای نسکۆ پەیوەندی بە #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە کردووە و لە ساڵی 1978 بووەتە پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ. ئەم جارە بەگوڕو تینێکی زێدەترو بەئەزموونی ڕابردوویەوە لە دژی داگیرکەر جەنگیوە و ئازای ڕۆژە ڕەشەکان بووە.
بەهەوڵی خۆی، بەگیانبازی و هەقی خۆی پلەکانی پێشمەرگایەتی لەفەرماندەی مەفرەزەوە تا فەرماندەی تیپ (سەرتیپ) بڕیوە، لەجێگۆڕکێی ئەرکەکاندا، کراوەتە فەرماندەی تیپەکانی #23ی سوورداش# و #99ی بیتوێن#، لەنەبەردییەکاندا پێنج جار بریندارکراوە. لە #ئەنفال#دا دانەبڕاوە و بەشداری ڕاپەڕینی 1991ی کردووە لەکەسە بەکەمینەکان بووە کە لەو ڕاپەڕینەدا چووەتە ناوشاری #کەرکووک# و ڕۆڵی فەرماندەیی کردن و ئازایانەی گێڕاوە لە ئازادکردنی ئەوشارەدا. ساڵی 1996 بەشداری خولی ئەفسەرانی لە کۆلێژی سەربازی #قەلاچوالان# کردووە و بووەتە ئەفسەر.
دواپلەشی لیوا و کارگێڕی فەرماندەیی گشتیی (ه.پ.ک) بووە.
لەئەنفالدا هاوسەر و چەندین جگەرگۆشە و برازا و کەسوکاری شوێن بزرو شەهیدکراون، بۆخۆیشی لە ڕۆژی #05-09-2007# کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی گوندی عەسکەر ی زێدی لەدایکبوونی، بەخاک سپێردرا.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,340 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !