کچی سیاسەتمەدار و نووسەر #ئیبراهیم ئەحمەد# و هاوسەری #جەلال تاڵەبانی#یە، کەسێکی دەستەڵاتداری ناو یەکێتییە و تەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی لەلایەن ئەمەوە ئاڕاستەدەکرێت. کۆلیژی دەروونناسیی لە بەغدا تەواوکردووە. خاوەنی ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی شۆڕشی نوێیە. هەوادارانی بە دادە هێرۆ یان هێرۆخان بانگی دەکەن.
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2302/0019.JPG=KTML_Photo_Alt=هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد=KTML_Style=width:15%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2302/0019.JPG=KTML_Photo_End=ماوەیەک لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی بووە. پاش کۆچی دوایی مام جەلال دەگووترێت کە تەواوی جومگەکانی یەکێتیی کەوتووەتەدەست و تەواوی کارەکانی مام جەلال لەلایەن ئەمەوە بەڕێوەدەبرێت.
خاوەنی دوو کوڕە بە ناوەکانی #بافڵ تاڵەبانی# و #قوباد تاڵەبانی#. نیشتەجێی سلێمانییە و لە کۆشکی دەباشان دەژی.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، پاش تێکچوونی تەندرووستیی، چیتر لە گۆڕەپانی سیاسەتدا دەرنەکەوت و زۆرینەی کارەکانی پێشووی لەلایەن #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#ی خوشکییەوە بەڕێوەدەچێت و وەک دەڵێن بووەتە شوێنگرەوەی ئەو.
خاتوو هێرۆ، خاوەنی ئەرشیڤێکی دەوڵەمەندە کە لە سەردەمی شاخ وە دەستی هێناوە. زۆرێک لە بۆنەکانی شۆڕشی نوێی بە کامێرای خۆی گرتووە کە دەبنە مێژوویەکی گرنگی بینراوی نەتەوەکەمان.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 38,378 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !