ناوی تەواوی تارق محەمەد سەعید جمباز
لە دایک بووی 05-12-1948 دەرچووی کولیژی یاسا یە..
هەر لە ساڵانی شەستەکانەوە ئەندامی یەکیتی قوتابیانی کوردستان بووە و دواتر لە ساڵی 1974 دوای تێک چوونی شورش ئاوەری ئیران دەبیت نزیکەی دوو ساڵ دواتر دەگەریتەوە شاری هەولێر و بەردەوام دەبیت لەکاری خۆی و چەندین کتێب بەچاپ دەگەینی و بابەتی لە زورینەی گوڤار و ڕوزنامەکان دەبیت و لە ڕیکخستنی نێو شاری هەولێر دەبیت و بەردوەام یارمەتی مادی و مەعنەوی بو برایانی پیشمەرگە دەنیریت و تاوەکو ڕاپەرین.
لە خولی یەکەم دەبیتە ئەندام پەرلەمانی کوردستان و وە دووبارە لە خولی دووەم بەهەمان شیوە دەبیتەوە ئەندام پەرلەمان و جێگری سەروکی فراکسیونی پەرلەمانی کوردستان دەبیت و جیگری دارشتن و نووسینەوەی دەستوری هەریمی کوردستان دەبیت و ئەندامی پاڵپشتی نووسینی دستوری عیراقی هەمیشەی دەبیت لە بەغدا و لە چەندین سیمینار و کۆڕ لە دەرەوە و ناوەی وڵات بەشداربووە.
ئەندامی یەکیتی پەرلەمانتارانی کوردستانە
ئەندامی سەندیکایی پاریزەرانی کوردستانە
ئەندامی سەندیکایی ڕوژنامەنووسانی کوردستاە
ئەندامی یەکیتی نووسەرانی کورد ە
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 23,303 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !