ناو: دلێر
نازناو: دلێر گەرمیانی
ناوی باوک: عەبدولقادر
ساڵی لەدایکبوون: 1977
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (دلێر عەبدولقادر حوسێن)ە، ساڵی 1977 لە شاری هەولێر لەدایک بووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێرە بەشی موزیک، دەرچووی بەشی مۆسیقای کۆلیژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەلاحەددینە، ساڵی 1996 دەستی کردووە بەکاری هونەری گۆرانی گوتن، خاوەنی ئەم ئەلبومانەیە (سێوەخان 1997) (شەونم و شیلان 1998) (ئای لە گوڵ 2001) (خاتوونەکەم 2003) ژیانی من 2005) (تۆم خۆشدەوێ 2010)، خاوەنی چەند گۆرانییەکی دیکەیە بە شێوەی تاک تاک بڵاوی کردۆتەوە، ساڵی 2010 لە وڵاتی ئەڵمانیا و نەرویج و سوید زنجیرە ئاهەنگێکی بۆ ڕەوەندی کورد لە تاراوگە ساز کردووە، لە چەندەها بەرنامەی تەلەفزیۆنی بەشداری کردووە، لە کۆمەڵێک ئاهەنگی نیشتمانی و نەتەوەیی و حزبی بەشداری کردووە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,875 gånger