لەرۆژی 01-02-1974 لەبنەماڵەیەکی ناسراوو کورد پەروەری شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، لەتەمەنی شەش ساڵییەوە چووتە قوتابخانەو وەک خوێندکارێکی زرنگ و هۆشیار درێژەی بەخوێندن داوەو سەرپەرشتیاری ڕێکخستنی کۆمەڵەی خوێندکاران بووە، جگە لەخەباتی پیشەیی، کەکە ئامانج لەکەرتی 3ی کۆمیتەی 5ی ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک) بۆیە بەبەرپرسی گەورەترین چۆلی ئەو کەرتە، لەدوای ڕووداوەکانی ئابی 1996 وەک سکرتێری ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی دەستبەکاربووە و کاتێکیش دکتۆر بەرهەم بوو بەسەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئامانج بووە سکرتێری سەرۆکی حکومەت و لەئاستی ئەرکەکانی سەرشانیدا بووە.
شایانی باسە لەزۆر بواری خوێندکاران و سیاسی و ڕێکخستن و ئەرکی دیکە ڕۆڵی کاریگەری هەبووە، ڕۆژی 02-04-2002 لەگەڵ چوار هاوڕێی دیکەیدا بوون بەقوربانی ئەزموون و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەدەستی تیرۆریستان شەهید کرا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,681 gånger