ساڵی لەدایک بوون: 1978
بڕوانامە/ ماستەر لە سیاسەتی نێودەوڵەتی
کاری ئێستای/ مامۆستای زانکۆی #سلێمانی#، زانستە سیاسییەکان، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. مامۆستای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانستە ڕامیارییەکان، دەستووری، سەرۆکی بەشی زانستە ڕامیارییەکان/کۆلێژی زانستە ڕامیاریی و کۆمەڵایەتییەکان زانکۆی سلێمانی
چالاکی/ چالاکوانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
بڵاوکراوە و نووسین و وەرگێڕان/ وەرگێڕانی چەند پەڕتووک، نووسین و ئامادەکردن و وەرگێڕانی چەندین لێکۆلێینەوەو باس، ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بۆ پێداچوونەوەی بە #دەستووری هەرێمی کوردستان#.
بۆ ماوەی ساڵێک بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری فیکریی هەژان بووە لە ساڵی 2003
2005 سەرپەرشتی ئامادەکردنی 6 کۆنفرانسی کردووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ وتوێژکردن لەسەر دەستووری هەمیشەیی ئێراق
ئەم کۆنفرانسانە لەلایەن پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن و بە هاوکاری ڕێکخراوەی NDI ی ئەمریکی جێبەجێکران.
کاندیدی لیستی گۆڕانلە شاری سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق لە 2010دا.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 17,032 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !