ماوەیەک یاریدەدەری #جەلال تاڵەبانی# بووە بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3946/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=حەمەی فەرەج=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3946/0004.JPG=KTML_Photo_End=
کاکە حەمەی فەرەج کەسایەتییەکی ناسراوی شاری #هەڵەبجە# کە پێشمەرگەیەکی دێرینە و ئێستا یاریدەدەری سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەم پیاوە چەندین پڕۆژەی خێرخوازی ئایینی و کۆمەڵایەتی لەسەر ئەرکی خۆی و هەندێکیش لەسەر بوجەی ئیدارەی گشتی حزبەکەی لە شاری هەڵەبجە ئەنجامداوە بەبێ ئەوەی قبووڵ بکات لەمیدیاکانەوە ئەم کارە خێرخوازیانەی باس بکرێت و بەدیاربکەوێت.
حەمە فەرەج لە ساڵی 1934 لە گەڕەکی پیر محەمەد لە شاری هەڵەبجە لە دایک بووە. لە ساڵی 1982 لە ناوزەنگ پەیوەندی بە شۆڕشی نوێ کردووە و چەندین پلەو پۆستی وەرگرتووە و کە دواینیان پۆستی یاریدەدەری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە و لە ڕۆژی یەکشەممە #25-08-2019# بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,961 gånger