- تا 26-09، بەستنی سێیەمین کۆنگرەی حدکا لە شاری بەغداد، کە تێیدا بڕیاری خەباتی چەکدارانەیان لە دژی د.ا، دا، 49 کەس بەشداریی کۆنگرەکەیانکرد. 15 کەس بۆ کۆمیتەی نێوەندی هەڵبژێردران، کە ئەمانەن: د. قاسملو، کەریمی حیسامی، محەمەد ئەمین سیراجی، ئەمیری قازی، هێمن، کەریم حەداد، ڕەسوڵ پێشنماز، د. سوڵتان ئەتمیشی، محەمەدی موهتەدی، د. حەسەن شەتوی، هاشمی کەریمی، محەمەد ڕەسوڵ حەسەن پوور، سەلامی شەفیی، ئیسمایل حاجی و عەبدوڵڵا حەسەن زادە. ئەمانەش بوونە ئەندامانی بیرۆی ڕامیاری: د. قاسملو، کەریمی حیسامی، محەمەد ئەمین سیراجی، د. سوڵتان ئەتمیشی و عەبدوڵڵا حەسەن زادە. کۆنگرەکە پەیامی بۆ ئەم کەس و لایەنانە نارد، ئەندامانی حدکا، گەلی کورد لە خۆرهەڵات، گەلانی ئێران، ڕێکخراوە دژی ئیمپریالیستی و دیموکراتییەکانی ئێران، زیندانییە ڕامیارییەکان، کورد لە باشوور، لە باکوور، لە خۆرئاوا، گەلی فەلەستین، خەباتکەرانی زەففار، گەلی کامبوج، شیلـلی، یرلاند و گەلانی ئاسیا و ئافریکا و ئامریکای لاتین.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 14,725 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !