- ئەمڕۆ ڕۆژی 4ەمی هێرشەکەی تورکە بۆسەر باشووری.ک و ادت ڕایگەیاند: کە تاوەکو ئەمڕۆ 450 پێشمەرگەی پکک شەهید بوون و 12 ژەندرمەی تورکیش کوژراون و 23یشیان لێ بریندار بووە. هەروەها ئەوەشیان ڕاگەیاند کە ئەم هێرشە تا کۆتایی هاوین بەردەوام دەبێت.
- پەڕڵەمانی ئێڕاقی ناڕەزایی خۆیی بەرامبەر هێرشەکەی تورک دەربڕی و داوای لە هەموو پەڕڵەمانانی جیهانیش کرد کە هەمان هەڵوێستیان ببێت. هەروەها کوفی ئەنانی سکرتێری ن.ی و یەکێتیی ئەوروپاش داوایان لە تورکیا کرد کە لە خاکی باکووری ئێڕاق بکشێتەوە.
- گیرانی 5 کوردی باکوور لە هۆڵندا کە دوانیان ئەندامی پککن، بە تاوانی سووتاندنی ماڵی کوشیداک لە شاری شاری لاهای لە مانگی مارتی ڕابردوودا، کە بووە هۆی کوشتنی 6 کەس.
- کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، لە سوید و بەریتانیا، بەیانێکی ناڕەزایی لە دژی تورکیا و پارتی بۆ لێدانی پکک دەرکرد.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 10,263 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !