- بابەکر زێباری بووە سوپاسالاری سوپای ئێڕاق.
- پارتە کوردییەکانی باکوور ناڕەزایی بەرفراوانیان دژی د.ت دەبڕی لەدژی پەلاماردانی سوپای تورک بۆ باکووری کوردستان.
- هەندێک سەرچاوەی کوردی باس لەوە دەکەن کە ئامریکییەکان دەیانەوێت هەموو ئەو فەرمانبەرە کوردانەی ناوچەی خانەقین و مەندەلی لەکار لابدەن کە لە لایەن پارتی و یەکێتییەوە دامەزراون. هەروەها سنووریشیان بۆ هێزەکانی ئاسایشی ینک لە ناوچەکەدا داناوە.
- بەپێی هەندێک سەرچاوە دیکتاتۆر سەددام حسێن لەلایەن ئامریکییەکانەوە هێنراوەتە هاوینەهەواری دوکان و ماڵومنداڵەکەشی لە تورکیاوە هاتوون بۆلای بۆ بینینی.
- تیرۆریستە عەرەبەکان 3 لاوی کوردی خەڵکی زاخۆیان سەربڕی.
- یەکێتی هاتنی سەددام و خێزانەکەیی بۆ شارۆچکەی دوکان بەدرۆخستەوە.
- 13 پۆلیسی کورد لە شاری بەعقوبە تیرۆرکران. شایانی باسە هەندێک سەرچاوە باسی ئەوە دەکەن کە پارێزگاری بەعقوبە دەستی لەم کارە تیرۆریستییەدا هەبێت.
- هەفتەی ڕووناکبیریی سنە لە شاری سلێمانی، لەم هەفتەیەدا دەستەیەک لە ڕووناکبیران و هونەرمەندانی شاری سنە لە سلێمانی نمایشی کارەکانی خۆیانیان کرد. شایانی باسە هونەرمەند هەباسی کەماندیش بەشداربوو.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی نەوتێکی زۆر لە ناوچەی ئاکرێ دۆزراوەتەوە و ڕێژەی نەوتەکەش بەهێندەی نەوتی کەرکووک مەزندە دەکرێت.
- بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە تورکیا لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا 3700 گوندی کورد ڕووخێنراون خەڵکەکەشی ڕاگوێزراون.
- بەپێی ڕاپۆرتێکی تەلەڤزیۆنی NTVی تورکی تاوەکو ئێستا 100 هەزار کورد گەڕاونەتەوە بۆ کەرکووک و 60 هەزار عەرەبیش کەرکووکیان جێهێشتووە.
- بەپێی لێدوانێکی سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی تاوەکو ئێستا 50 کۆمپانیای تورکی ئۆفیسیان لە شاری سلێمانیدا کردووەتەوە.
- بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەسۆشییەتیدپرێس کەرکووک لەسەر لێواری تەقینەوەیە.
- کۆتایی ئەم مانگە: بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامە کوردییەکان، د.ت ڕەزامەندیی خۆیی بۆ نیشتنەوەی فڕۆکە کوردییەکان ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی لەوێوە هاتووچۆی کوردستان بکەن بەو مەرجەی ئاڵای کوردستان بەسەر فڕۆکەکانەوە نەبێت.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی لەم مانگەدا لە ناوچەی هەڵەبجە ژمارەیەکی زۆری چەکداری پارتی چوونەتە ناو یەکێتی و هەروەها ژمارەیەکی زۆری ناوچەی بالیسانیش چوونەتە ناو پارتی.
- ئازاد جوندیانیی ئەندامی سەرکردایەتیی ینک ڕایگەیاند کە ئەو سیدییەی دەستماچکردنەکەی جەلال تاڵەبانی بۆ سەنعان قەساب دروستکراوە و هەرکەسێک لە پشتی ئەو کارەوە بێت ئەوا بەتاکی کورد دەڵێت تۆ کەریت و شتی وابەسەر تۆدا تێدەپەڕێنم.
- تیرۆرکردنی 10 کەسی فەلەی خەڵکی شاری زاخۆ لەلایەن تیرۆریستانی عەرەبەوە.
- کەناڵی 1ی تەلەڤزیۆنی سویدی دەستی بەپێشکەشکردنی بەرنامەیەکی منداڵان بەزمانی کوردی کرد.
- دامەزراندنی گروپی تۆڵە، ئەم گروپە لەبەیانێکدا بڕیاری تۆڵەسەندنەوەی تیرۆرکراوەکانی زاخۆی لە تیرۆریستە عەرەبەکاندا و بەپێی بەیانەکەیان هەر عەرەبێکی 17 ساڵی لە کوردستاندا تۆڵەی لێدەکرێتەوە.
- کۆتایی ئەم مانگە: بڵاوکردنەوەی مارشی نەتەوەییی کورد لەسەر ماڵپەڕی کوردستان نێت بەتێکدراوی، شایانی باسە گەلێک سووکایەتی بەمارشەکەوە کرابوو و ئەم کردەوەیە بووە هۆی ناڕەزایی خەڵکانێکی زۆر و گەلێک نووسراویشی لەکەناڵە کوردییەکاندا لەسەر بڵاوکرایەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp