- پاش ئەوەی ڕۆژی 12-10 و لە کاتژمێر شەشی بەیانیدا عیماد سەلیم هەرکی کە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و دوکانی ئاسنفرۆشیی هەبوو لە موسڵ، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە ڕفێندرا، ئەمڕۆ تەرمی نێوبراو بە سەربڕدراوی فڕێدرابووە بەر دەرگای ماڵەکەی.
- بە پێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی میزۆپۆتامیا لە بەغداوە، ئەمڕۆ کچە ڕۆژنامەنووسی کورد بەناوی (دینە محەمەدحەسەن) لە گەڕەکی ئەعزەمییەی بەغدا بەهۆی پەلامارێکی تیرۆریستییەوە گیانی لەدەستدا.
- بەرپرسێکی یەکێتی لە بەغدا جارێکی دیکە ئەو هەڵوێستەی دووپات کردەوە کە کورد ئامادەیە بچێتە ململانێیەکی چەکدارییەوە ئەگەر لایەنی عەرەبی سوور بێت لەسەر ڕەتکردنەوەی ناسنامەی کوردیی شاری کەرکووک.
- لەیلا زانا لە سەردانێکیدا بۆ بەلژیک ڕایگەیاند کە پێویستە مافەکانی کورد بەپێی دەستوور دابین بکرێت.
- پارێزەر ئەنوەر ئەلبوننی کە هەڵسوڕاوێکی چالاکی بواری مافەکانی مرۆڤە لە سوریا، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند کە دەسەڵاتدارانی سوریا سێ هاووڵاتی کوردیان لە ناوچەی ئاموودای سەر بە پارێزگای حەسەکە دەستگیر کردووە. ئەلبوننی ڕوونی کردەوە کە ئەو هاووڵاتیانە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی دەوڵەتەوە دەستگیرکراون. هەروەها دووپاتیشی کردەوە کە دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە پەیوەندیی بە ڕووداوەکانی مانگی مارتی ڕابردووی قامشلۆوە هەیە.
- تا 15-10: بەستنی کۆنگرەی دووەمی حیزبی ڕزگاریی کوردستان.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,589 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !