- لە دهۆک بەتەقاندنەوەی بڕێک تی ئێن تی هەوڵی تیرۆرکردنی نێچیرڤان ئەحمەدی پارێزگاری دهۆک درا، بەڵام هەوڵە سەرکەوتوو نەبوو و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
- هێرشێکی تیرۆریستی بۆسەر کاروانێکی پێشمەرگەی ینک لە شاری موسڵ و بووە هۆی کوژرانی 18 پێشمەرگە و برینداربوونی 12ی تر. ئەم هێرشە پاشتر گروپی زەرقاویی تیرۆریست بەرپرسیارێتیی خۆیی بەرامبەر ڕاگەیاند.
- کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر کێشەی بڵاوکردنەوەی کتێبی تورکی بە تیپی لاتینی بەسەر قوتابخانەکانی کەرکووکدا لەلایەن بەرەی تورکمانییەوە، کۆبوونەوەکە بڕیاریدا ئەم کێشەیە بخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
- لەکاتی کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەنووسیی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئەوروپا جۆزیف بۆریلی لە تورکیا و ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەوێت بچێتە دیاربەکر و شارە کوردییەکانی تر، ڕەمەزان بەقاڵی سەرۆکی دەستەی باڵای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی تورکیا چەندین قسەی ناشرینی بە سەرۆکی پەڕڵەمانی ئەوروپا گووت و بەوەش وازی نەهێنا کەوتە لێدانی کارمەندانی ئەو هۆتێلەی کە کۆبوونەوەکەی تێدا دەکرا.
- کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند: پارتی و یەکێتی ئێمەیان لە لیستی هاوبەشی پارتە کوردستانییەکان کردە دەرەوە.
- بەستنی ڤیستیڤاڵی 8ەمی گەلاوێژ لە سلێمانی، لەم ڤیستیڤاڵەدا نزیکەی 160 ئەدیبی کورد بەشداریی کرد کە هەندێکیان لە خۆرهەڵاتی کوردستانەوە هاتبوون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,549 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !