- ئاژانسی دەنگوباسی ئێڕاقی ڕایگەیاند: کوردەکان هاووڵاتیانی خۆیان لە حەویجە دەکوژن بۆ ئەوەی بەرەو کەرکووک ڕابکەن و لەوێ دەنگی زۆرتر بهێنن لە هەڵبژاردندا.
- دادگایەکی داگیرکەری سووری 15 کوردی بەتاوانی بەشداریکردن لە ڕاپەڕینەکەی ئەمساڵدا دادگایی کرد. دادگاکە بڕیارەکانی خۆیی بۆ مانگی 02-2005 دواخست و پارێزەرانی ئەو زیندانییانەش ئەوەیان ڕاگەیاند کە باری تەندروستیی زیندانییەکان زۆر خراپە.
- پاش ئەوەی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لەناوچەی دەباشانی نزیک شاری سلێمانی دۆزرانەوە، سەڵاح ڕەشید وەزیری مافی مرۆڤ لە ئیدارەی سلێمانی ڕایگەیاند کە مێژووی ئەو دوو گۆڕە بۆ کۆڕەوەکەی ساڵی 1991 دەگەڕێتەوە و لەیەکێک لەو گۆڕانەدا ئێسک و پروسکی شەش قوربانیی دۆزراونەتەوە کە بەپێی توێژینەوەکان دووانیان ئافرەت و چواریشیان هی پیاون. لەو لێدوانەیەدا بۆ ژمارەیەک لە دەزگا نێوخۆییەکانی ڕاگەیاندن لەشوێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، وەزیری مافی مرۆڤ گوتی: دەربارەی ژمارەی قوربانییەکانی ئەو گۆڕە بەکۆمەلاóنە زانیاریی جۆراوجۆرمان بەدەست گەیشتووە کە بەپێی هەندێکیان 40 – 50 تەرم لەو گۆڕانەدا هەیە و هەندێکی دیکەش ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە ژمارەکە بگاتە 400 تەرم.
- لە دانیشتنی ژمارە 33ی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق کە تەرخان کرابوو بۆ پەسەندکردنی بودجەی پێشنیارکراوی ساڵی 2005، لە دوا ڕەشنوسی بودجەکەدا 17%ی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان کرابوو، بەلاóم کورد بەو بودجەیە ڕازی نەبوون، بۆیە داوایان کرد بودجەی هەرێمی کوردستان ببێتە 25%ی بودجەی تەواوی عێراق، لە کۆتایدا نەگەیشتنە ئەنجام و پڕۆژەی بودجەکەش پەسەند نەکرا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,580 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !