- عەبدوڵڵا گوڵ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە نابێت ئامریکا ڕێگا بدات دەوڵەتێکی کوردی دروست ببێت.
- مەکتەبی سیاسیی پارتی لە بەیانێکدا یەکێتیی بە پێشێلکار تاوانبارکرد و ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەو ئەنجامانەی هەڵبژاردن کە یەکێتی بڵاویکردووەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە.
- کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی هەردوو پارتی و یەکێتی لە #پیرمام#. لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەدا هەردوولا ئەوەیان ڕاگەیاند کە لە داهاتوودا مەسعود بارزانی دەبێتە سەرۆکی هەرێم و #جەلال تاڵەبانی#ش خۆی کاندید دەکات بۆ سەرەک کۆماری ئێڕاق یان بۆ سەرۆک وەزیران و نێچیرڤان بارزانیش کابینەی 5می حکومەتی کوردستان پێکدێنێت.
- نوێنەرانی شارۆچکەکانی دەوروبەری #موسڵ# لە شارۆچکەی شێخان بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردن کۆبوونەوە. ئەم نوێنەرانە داوای ئەوەیانکرد کە ناوچەکانی دەوروبەری موسڵ ببێتە پارێزگایەک و بخرێنەسەر هەرێمی کوردستان.
- وەزیری بەرگریی د.ت ڕایگەیاند کە تاوەکو ئێستا 1357 سەربازی تورک لە باشووری کوردستانە.[1][2][3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 10,763 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !