لە ساڵی 1890 لە ناوچەی ئەلباکێی سەربە شاری #وان# لەدایکبووە، ناوی باوکی (سەید محەمەد پرتەو) لە بنەماڵەی سەید عەبدولقادری گەیلانییە، دایکی ناوی (ئیمەتولا) ی کچی حاجی تەیاربەگی بنەماڵەی عەباسیانە، خوێندنی ئایینی و ئیجازەی لە سەردەستی برا بچوکی سەید عەبدولحەکیم ئەرواسی و سەیدتەهای ئەرواسی وەرگرتووە، پەیمانگای کارمەندانی دارایی لەئەنقەرە و خوێندنی باڵاشی لە زانکۆی ئیلاهیات لە ئەستەنبۆل تەواوکردووە، هاوسەری ناوی (هیدایەت عەزیز)ە و لە بنەماڵەی بەدرخانییەکانە. چوارمنداڵی هەبووە، کورەکانی (مەتین و پرتەو) و کچەکانی (ژاڵە و هالە) هالەش هاوسەری نووسەری بەناوبانگی تیرۆرکراوی کورد (#موسا عەنتەر#) بوو.
لە ساڵی 1908ەوە تا ساڵی 1923 لە بزووتنەوەی کوردایەتی بەشداری کردووە، لە کۆمەڵەی ھێڤی ئەندامێکی چالاک بووە. لە ساڵی 1915 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی قوتابییانی کورد لە ئەستەمبوڵ. لە ساڵی 1918 بە ھاوکاری نیشتمانپەروەری دیکە کۆمەڵەی پێشکەوتنی کوردستان-یان دامەزراندووە. دۆستایەتی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی ئەو سەردەمە ھەبووە، وەک: #پیرەمێرد#، #خەلیل خەیاڵی#، ھەمزە مۆکسی، #مەمدوح سەلیم#، #کەمال فەوزی# و محەمەد شەفیق تەرواسی. لە کۆواری ژینی ئەستەمبوڵ نووسینی ھەیە (هەڵبەست و پەخشان) .
لەرێکەوتی 09-02-1958 لە ئەستەمبۆل کۆچی دوایی کردووە، و لە گۆڕستانی نەجاتی بەگ نێژراوە. [1][2]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 610,682 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !