هونەرمەند ناوی عەلی حەسەن مەلا ئەحمەدی کەڵهوڕییە، لە عاشقبوونی بۆ مەقامی دەشت، ناوە هونەرییەکەی بە دەشتی هەڵدەبژێرێت و لەبەر ئەوەی لە هۆزی کەڵهوڕە، ناسناوی (کەڵهوڕ) بۆ تەواوکەری ناوەکەی دادەنێت و چەندین ساڵە لەنێو خەڵکدا بە هونەرمەند (دەشتی کەڵهوڕی) ناسراوە.
دەشتی، لەدایکبووی شاری #کەرکووک#ە، بەڵام لە #کەلار# ژیانی بەسەر بردووە و ماوەی زیاتر لە 24 ساڵە لەدەرەوەی وڵات دەژی. دەشتی کەڵهوڕی هەر لە منداڵییەوە هەست بە سەرهەڵدانی هونەری گۆرانیبێژی لەنێو ناخی خۆیدا دەکات و هەر لەو کاتەوە لەنێو خێزان و هاوڕێیانی گۆرانیی دەچڕێت، بەڵام ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە بە شێوازێکی تەواو دەستی بە هونەری وتنی گۆرانیی کردووە و زۆربەی کارە هونەرییەکانیشی نیشتمانیین.
یەکێک لە گۆرانیبێژە بەنێوبانگەکانی کوردە، کە لە بواری کلاسیک و پۆپیی کوردیدا کار دەکات. سەرەتای دەرکەوتنی دەشتی لە ڕێگەی تیپی سەمفۆنیای هوڵەندییەوە بووە کە لەو کاتەدا پێکەوە چەندین گۆرانیی فۆلکلۆری کوردییان لە ڕۆژی نەورۆزدا پێشکەش کردووە، وەک (ئەمشەو شەوی بەراتە) و (دوێنێ تا درەنگ).
کۆی بەرهەمە هونەرییەکانی کەڵهوڕی 24 بەرهەمە، کە زۆربەیان کلیپیان بۆ کراوە. دەشتی کەڵهوڕی بە زمانی کوردی و بە زاراوەی سۆرانی و بادینی و کەڵهوڕی گۆرانیی وتووە، کە زۆربەیان لە ئاوازی خۆیەتی و تێچووی زۆربەی گۆرانییەکانیشی لە ئەستۆی خۆی بووە.
جگە لەمە، کەڵهوڕی شیعر دەنووسێت و چەندین ئامێری مۆسیقا دەژەنێت، وەک (تار، سێ تار، عوود) ، هەرچەندە کەڵهوڕی دوورە لە وڵات، بەڵام هەمیشە لە ڕێگەی کارە هونەرییەکانی خزمەتی وڵاتەکەی کردووە.
بەرهەمێکی هونەریشی سروودێکە بە ناوی (نیشتمان) ، کە بۆ خاک و نیشتمانەکەی وتووە و بڵاو کراوەتەوە، پێشتریش دەشتی کەڵهوڕی چەند سروودێکی بۆ ئەنفال و #هەڵەبجە# و کۆبانێ بڵاو کردووەتەوە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,249 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !