وەک نمایشێک لەوەرزی ڕەشەبای سلێمانی بۆ شانۆی گەنجان کە لەدەرهێنانی هەڵۆ جەلال بوو نمایشکرا.
ئەو شانۆییە کە لەنووسینی بەهرامی بەیزایی و وەرگێڕانی شۆڕش جوانڕۆیی و یاریدەدەری دەرهێنەر هێژا ناسر بوو، لەئێوارەی (02-10-2010) لەهۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەهونەرمەندانی شانۆکارو بینەران بۆ ماوەی (2) ڕۆژ نمایشکرا.
ئەکتەرانی بەشدار لەم شانۆییەدا پێکهاتبوون لەچریکە محەمەد عەلی، کارۆ ساماڵ، ڕامان مەریوان عومەر، ڕاژان عەزیز محەمەدو میران جیهان عەبدول و بەختیار جەلال و جەمیل سابیر بەکاری چاودێری و بەدواداچوون بەشداربوون لەم نمایشەو هەروەها ستافێکی هونەری کاری میوزیک و دیزاینی جلوبەرگ و دیکۆرو ماکیاژییان جێبەجێکردبوو.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,269 gånger