ئەم کتێبە لە ئامادەکردنی خەبات عەبدوڵڵایە و تایبەتە بە 22 هەمین ساڵیادی هەڵەبجە.
وەک چۆن لە پێشەکی کتێبەکەدا ئاماژەی پێکراوە جیاواز لە سەرجەم بڵاوکراوەکانی ساڵانی پێشوو، ئەمساڵ لەڕێگەی ئەم کتێبەوە مەبەست تێیدا هەوڵدانێکە بۆ نیشاندان و ناساندنی هەڵەبجە وەک شارێکی زیندوو، وەک مەملەکەتی ژیان.
لەپێشەکی کتێبەکەدا ستافی پڕۆژەی (هەڵەبجە مەملەکەتی ژیانە) دەڵێن "هەڵەبجە هەر بە تەنیا شاری کارەساتە گەورەکانی مێژووی ئێمە نیە، ئاخر هەڵەبجە شارێک بووە بە درێژایی لانی کەم سەد ساڵ لەمەوپێش، مەیدانی چەندین جوڵانەوەی سیاسی و خاوەنی چەندین کەسایەتی دیار و مەکۆی ئەدەب و هونەر و ناوەندێکی بازرگانی و کۆمەڵایەتی هەڵکەوتوو بووە".
لە ناوەرۆکی ئەم کتێبەدا چەندین توێژینەوە و بابەتی لە بوارەکانی (دیرۆک، سیاسی، کلتور، کارەسات و یادەوەری، جینۆساید، خوێندنەوە، وێنە وەک شایەتحاڵ، دادگا و قوربانی، دۆکیومێنت) بڵاودەکرێتەوە و لەلایەن ستافێکی چالاک و دیاری بزوتنەوەی ڕۆشنبیری کوردییەوە کاری تێدا کراوە و ماڵپەڕی (هەڵەبجە ئین فۆ) لە ڕۆژی 16-03-2010 دا ئەم کتێبە دەکاتە دیاری بۆ خوێنەرانی ماڵپەڕەکەی و سوپاسی خۆی ئاڕاستەی ستافی پڕۆژەی هەڵەبجە مەملەکەتی ژیان دەکات، کە بریتین لە (خەبات عەبدوڵڵا، دانا ڕەشید، هیوا ڕەحیم، ئازاد حاجی، عەبدولقادر شادی، دیار کەریم).
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,673 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !