کادیری بزوتنەوەی ئیسلامی لەدایکبووی 1975، پێش ئەوەی خێزان پێکەوە بنێت لە 05-05-2002 دا لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێت.
فەرەج عومەر باوکی زمناکۆ باسلەوەدەکات کە لەرۆژی 05-05-2002 لە کاتژمێر 7:30 بەرەبەیاندا لەبەردەم ماڵەکەیان لەگەڕەکی هاوکاری لەسلێمانی دەستگیر کراوە.
فەرەج عومەر وتی (کوڕەکەم کرێکاری کردووە، ویستویەتی بچێت بۆسەر کارەکەی بەڵام دەستگیرا کراوەو تائێستا بێسەرو شوێنە(. ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە دایکی زمناکۆ بەهۆی خراپی باری دەروونی خەفەت خواردن بۆ کوڕەکەی، گیانی لەدەستداوە.
هەروەها وتی (تائێستا لەچاوەڕوانی کوڕەکەمدام، ئومێد دەکەم پێمان بدەنەوە یان چارەنوسیمان پێبڵێن(.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,199 gånger