هێرۆ، گوڵە هێرۆ، هەڵمەڵە یان هەرمەڵە، ڕووەکێکە لە تیرەی هەرمەڵەیەکان (Malvaceae) و لە بنەماڵەی ئالسیا. ئەم گوڵە لە کوردستاندا بە چەندین ڕەنگ لە دەست پێکردنی بەهاردا شین دەبێ، گوڵێکی ناسک و گەورە دەگرێ. سێ ڕەنگی سەرەکی مۆر، سپی و زەردی هەیە و باڵای تا یەک تا دوو مەتر بەرز دەبێ. تەمەنی گوڵەکەی نزیکی 25 ڕۆژە. هێرۆ بۆ دەرمانی هەڵامەت و کەمکردنەوەی ژان دەشێ. ئەم گوڵە ڕەنگ و ڕەواڵەتێکی جوانی هەیە، بەس بۆنی نیە، #نالی# لە بەیتێکدا دەڵێ:
نەمبیستووە هەرگیز لەدەمت بێنی وەفایێ
هەرچەندە سەراپا گوڵی، ئەمما گوڵی هێرۆ
Anmärkning : Kurdipedia vill samla " alla " kurdiska ord och fraser från alla dialekter . Snälla hjälp Kurdipedia ...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,394 gånger