کڵاو: فەرهەنگی خاڵ
شتێکی تەنکی گردە دەکرێتە سەر و سەرپێچی لەسەر دەبەسترێ
کڵاو: هەنبانە بۆرینە
کوردی: ئارەخچن، پۆشاکی سەر
فارسی: کلاه
کڵاو: فەرهەنگی شێخانی
– کراو، کولاڤ، تەقلە، تاقیلە، تەقیلە، ئارەق، چین، عارەقچین، چقە
– بەشێکە لە سەرپێچی پیاوان لە کەڵەفی چنراوە یان کەڵەفی ئارموشی ڕەش و سپییە، سەری قیتە و لاتەنیشتەکانی خامەکی مۆرە یان سەری پانە و بەسیم و ئارمووشی ڕەنگاوڕەنگ نەخشاوە، کڵاوە دەبێ بەتەنیاش لەسەری دەنێن یان جەمەدانی یان هەوری وەیان شەدە بەدەوری کڵاو دەپێچن و پیاوان لەگەڵ جلی کوردی لەسەر دەنێن، جۆری هەیە وەک: کڵاوی خامەکی سۆر، کڵاوی دەزی، و کڵاوی سامتینی ڕەنگاوڕەنگ
– ژنی کورد لەسەری دەنێن، لە لبادی ڕەشە و لاتەنیشتەکانی نەختێ هاتوو خوارێ نەتەقەڵی لێ دراوە و لێواریشی بەشیرازەیە و ئەویش هەرڕەشە (0.10 م) دەبێ دراوێکی زیوی (0.20 م) دەبێ، دراوێکی زیوی لە ترۆپکە دەدوورن و دەسماڵی لێ قایم دەکەن. [1]
Anmärkning : Kurdipedia vill samla " alla " kurdiska ord och fraser från alla dialekter . Snälla hjälp Kurdipedia ...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,308 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !