ناوی پەرتووک: ڕەمزی نافیع ڕۆڵەیەکی هەولێری فیداکاری سەربەخۆیی کوردستان
ئامادەکردنی: #محەمەد گۆران# و #نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو#
چاپی یەکەم-2008
ناوی ئەو پەرتووکەیە هەر دوو نووسەر مەحەمەد گۆران و نەریمان خۆشناو ئامادەیان کردووە.
بە قەوارەی مامناوەندی و بە 150 ڵاپەرەیە و لە بڵاوکراوەکانی دەزگای جاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان بەژمارە (125) ەو چاپی یەکەمی لە ساڵی 2008 لە شاری هەولێر لەچاپخانەی نەوا چاپکراوە.
ئەو پەرتووکە زێدەتر بەدواداچوون و کۆکردنەوەی ئەو بابەت و نووسین و وتارانەی نووسەرانی کوردە لەمانە: مەسعود مەحەمەد، مەحەمەدی مەلا کەریم، دکتۆر مارف خەزنەدار، د.عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا، عزەددین فەزیزی، حەسەن جاف، بەدران ئەحمەد کە پێشتر لەرۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا دەربارەی ژیان و تێکۆشانی ڕۆڵەیەکی بەوەفا و ئازای هەولێرییەکانیان نووسیوە کە لەپێناوی سەربەخۆیی کوردستاندا، لەنێوەڕاستی چلەکانی سەدەی بیستەمدا بەهاریکاری دەوڵەتی ئەڵمانیای ئەوسا هەوڵیداوە دەوڵەتێکی کوردی لە باشووری کوردستاندا دابمەزرێنن. بڕیاریش بووە هەر خودی ڕەمزی نافیع بکرێتە سەرۆکی ئەو دەوڵەتە کوردییە سەربەخۆیە لە کوردستاندا، مخابن هەوڵەکەی تێکۆشەری کورد ڕەمزی نافیعی قارەمان سەرکەوتوو نابێ و دواتر لەلایەن ڕژێمی پادشایەتی ئێراقی ئەوسا دەستگیر دەکرێ و دەخرێتە زیندان و دوای ماوەیەکی دوورودرێژ لە زینداندا دەمێنێتەوە و بە ئەشکەنجە و ئازاردانی بەردەوام لە زینداندا شێتی دەکەن.. دواتر هەر بە شێتاتی گیانی پاک و بێگەردی بەخاکی کوردستان دەسپێرێت.
لە دوا لاپەڕەکانی ئەو پەرتووکەدا نووسەرانی ئامادەکار کاک مەحەمەد گۆران و کاک نەریمان خۆشناو لە بارەی ژیان و بەسەرهاتی ڕەمزی نافیع و خانەوادەکەی بەدواداچوونێکی تێر و تەسەلییان نووسیوە.
سڵاو لە ڕوحی کوردپەروەری کاکە ڕەمزی نافیعی یەکەمین شەهید بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ لە کوردستاندا.
فەخرەدین تاهیر [1]
Läs boken: ڕەمزی نافیع
Total nedladdning:
1,710 gånger
Vi ber alla författare, översättare och förläggare för att informera oss om de inte är överens att få sina böcker hämtas från Kurdipedia server .
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 19,223 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !