لە دینی بەهدینی پێنج جار لە ڕۆژ نوێژ دەکرێت، یەکەم: لە کاتی «هاوینگا» کە دەکاتەی سپێدەی بەیان، واژەی «فراوین» یا «هاوەنی» لە زاراوەی کرمانجی ژوورو نانخواردنی بەیانییانه. دووەم: «ڕاپیتۆنگا» لە کاتی خۆرهەڵاتن تاکوو نیوەڕۆ. سێیەم: «ئۆزەیرەنگا» کە دوانیوەڕۆیه. چوارەم: «شێوانگا» لە کاتی ئێواراندا کە بە نوێژی شێوان ناو دەبرێت. پەنجەم: «نوێژیشەو» کە شەو دادێت. نوێژێکی تر هەیە کە بە ناوی «کێمنه» کە تایبەتە و زۆر دوور درێژە و پیرۆز دەژمێردرێت کە لە کاتی ڕوودا، یا کاتی دیاریکراودا دەخوێنرێتەوە و لە زمانی هەورامی ماوه. نوێژەکان بە تاک و کۆ دەخوێنرێتەوه. بێگومان پێش نوێژ، دەستنوێژ دەگرێت و پاشان ڕوو لە ڕۆژ یا ئاگر یا ڕووناکی دەکات و نوێژ دەخوێنرێت. زۆر گرینگە ئەمە بوترێت کە بەهدینان ئاگرپەرست نین و ئاگر ناپەرسترێت، ئاگر و ڕووناکی بەشێکە لە دیاردەکانی ئەهۆرا مەزدای دلۆڤان. لە ڕوانگای دینی بەهدینی 5 جۆر ئاگری جیاواز هەیه: یەکەم بۆرزیسەوه، کە لە پێشگای پیرۆزی ئەهۆرا مەزدا هەیه. دووەم وەهوفەڕیانه، کە لە ناو لەشی مرۆڤ و گیانلەبەرانی دی هەیه. سێیەم ئاوروازیشته، کە لە ناو گیادایه. چوارەم وازیشته، لە ناو هەوردایه. پێنجەم سپەنیشته، کە بۆ بەکارهێنانی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ بەکار دێت و لە هەمان کاتییشدا بە نیشانەی ڕووناکی و پاکی و زانایی لەهەمبەر تاریکی و ناپاکی و نادانی پێناسە دەکرێت.
فەرهەنگی ئاڤێستا - ئامادەکردن و نووسینی: بابان سەقزی
Anmärkning : Kurdipedia vill samla " alla " kurdiska ord och fraser från alla dialekter . Snälla hjälp Kurdipedia ...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,545 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !