ناوی نووسەر: سۆران عەبدولقادر کۆستە
دەزگای وەشاندن: لەسەر ئەرکی تایبەتی نووسەر بەچاپ گەیەنراوە
چاپخانەی: شڤان لە سلێمانی
ساڵی چاپ: 2011
تیراژ: 1000
ڕێکەوت و ژمارەی سپاردن: ژمارە 1573 ی ساڵی 2011
دیزاینی بەرگ: فەرەیدوون ڕەشید مەولود
کورتەیەک دەربارەی نامیلکەکە:
ئەم نامیلکەیە لە 124 لاپەڕە پێک دێت، بابەتێکی فکری سیاسی کۆمەڵایەتیە باس لەڕەوشی فکری سیاسی کوردی دەکات لەسایەی هەژموونی دەرەبەگایەتی و نێرسالاریدا. لەکۆی نامیلکەکەدا هەموو ئەو ئارگیومێنتە مێژوویی و لۆجیکیانە دەخاتە ڕوو کە دەسەڵاتی سیاسی کوردی بەدرێژایی مێژوو لەماکێکی فیوداڵیدا ژیان بەسەر دەبات و مانەوەی لەم دۆخەدا ناهێڵێت بەرەو نوێ بوونەوەی جەوهەری هەنگاو بنێت. ئەمەش وەک یەکێک لەکێشە سەرەکیەکان دەبینێتەوە لەبەرامبەر پاشەکشەی دۆزی دادوەری کۆمەڵایەتی و پاشەکشەی گەشەسەندنی سیاسی. هەر بۆیە لەبەشەکانی کۆتایی ئەم نامیلکەیەدا کۆمەڵە چارەسەرێکی جەوهەری بۆ بەرگرتن بە بەردەوامی کولتووری فیوداڵی لەسیاسەتی کوردیدا خستوەتە ڕوو، بەو هیوایەی نەوەی نوێ بتوانێت دابڕان و جیاکردنەوەیەک لەنێوان سیاسەتی خێلەکەی و سیاسەتی زانستیدا درووست بکات.
Läs boken: هۆشمەندی فیوداڵی
Total nedladdning:
488 gånger
Vi ber alla författare, översättare och förläggare för att informera oss om de inte är överens att få sina böcker hämtas från Kurdipedia server .
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,244 gånger