لە کتێبی " از مهاباد خونین تاکرانەهای ارس " دا نەجەفقوڵی پسیان لە زمان سەرهەنگ فیووزی کەلەو "دادگە" نیزامییەی دا کەبۆ پێشەواوهاوڕێیانی لە مەهاباد پێک هێندرا، دادستان بوو دەنووسێ:
"سەرهەنگ فیووزی جگە لە پێشاندانی بەڵگەی پێویست بە دادگە، ئاماژەی بەو گەشتەی خۆی کرد کە لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی قازیی محەمەد دا کرد بووی بۆ مەهاباد و گوتی " " قازی محەمەد نەک تەنێ سووکایەتیی بە ئەڕتەش دەکرد بگرە لە سەردانی ڕۆژی حەوتی گەلاوێژ (1325) و یەکی ڕەزبەر و بیست و یەکی خەزەڵور دا کە بۆ مەهابادم کرد هەڕەشەی لێکردم و گوتی : " بەم زووانە هێرش دەکەمە سەر هێزی دەوڵەت، سەقز و سنە و کرماشانیش دەگرم." لە سەردانی 7ی گەلاوێژ دا لە بەر چاوی من بە بەرگی ژەنەڕالییەوە ڕێژەی بە هێزەکانی خۆی کرد ". بەو قسانە ڕا دەر دەکەوێ کە ئەم وێنەیە لە 7ی گەلاوێژی ساڵی 1325ی هەتاوی هەڵگیراوە.بەڵام بە پێچەوانەی قسەی فیووزی پێشەوا بەرگی ژەنەڕاڵی دە بەر دا نییە. خاڵێکی جێی سەرنج لەم وێنەیە دا ئەوەیە کە سەرهەنگ فیووزی بە پێچەوانەی ڕێسای ڕێژەی نێزامی دەستی بە نیشانەی ڕێز بەرز نەکردووەتەوە وبێ ڕێزی کردووە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,901 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !