کەوتووەتە باشووری شاری کۆیە و لە ساڵەکانی سەرەتایی سەدەی بیستەم کاروان سەرای نێوان کۆیە-هەولێر و کۆیە- کەرکووک... بووە. ئەم شوێنەوارە چوارکوپی گەورەی لێ داندراو ڕۆژانە پڕکراوە لەئاو بۆ ڕێبواران و کاروان چیەکانی دەوورو بەری شاری کۆیە کە دوای پشوو دانێک بەخۆیان و وڵاغەکانیان کەلو پەلەکانیان دەگەیاندە بازاری شاری کۆیە.
دوای فرۆشتنی کەلوپەلەکانیان و ئامادەکردنی کاروانەکەیان بەهەمان ڕێگادا دەگەڕانەوە ئەم شوێنەوارە لە ساڵی (2002) لە لایەن قائیمقامیەتی کۆیە نۆژەن کراوەتەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 10,904 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !