- لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەسەر ڕێگای کەرکووک-دوزخورماتو، موقەدەم هێمن غازی ئامر فەوجی سێی لیوای (16)ی سلێمانی سوپای عێراق کوژراو و دو ئەفسەر تر و سەربازێک برینداربون و برینەکانیان زۆر سەختە.
- کاروانێکی کۆڵبەران بە دەیان ئەسپی بارکراوەوە لە ناوچەی شەهابەدینی بانەوە دەکەونە بۆسەی هێزێکی چەکداری سەر بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەو هێرشەدا چوار کەس دەبنە ئامانجی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە .
بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی ئەو هێزانەی ڕژێم دەکەونە کۆمەڵکوشتنی ئەسپەکان و پەرتەوازەکردنی بارەکانیان دەکەونە دوای چوار لە کاسبکارەکان و لە ئەنجامدا دوو برا بەناوەکانی (حوسێن ڕۆستەم نژاد) تەمەن ١٦ ساڵ و ( هوشیار ڕۆستەم نژاد ) تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی محەمەد چاوشین و گەنجێکی تری تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی ( ڕزگار کەمال کەتانی ) لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر دەکرێن و دەست و پێیان دەبەسترێتەوە بەرەو کێوی ( سورکێو ) دەبرێن، کە نزیکە لە شوێنی ڕووداوەکەوە .
چوارەم گەنج کە ناوی ( عەلی مام نادر ) خۆی لە دەستی ئەو هێزانە ڕزگار دەکات و ڕوو لە شوێنێکی مینڕێژکراو دەکات، لە کوژران خۆی ڕزگار دەکات بەڵام پێ دەنێ بە مینێکدا و قاچێکی لەدەست دەدات .
ئەو هێزانە کە دەست و قاچی ( حوسێن و هوشیار ڕۆستەم نژاد و ڕزگار کەمال کەتانیان بەستووە، لە سەر کێوی ( سورکێو )ەوە فڕیان دەدەنە خوارەوە . دوای ئەوەی ( عەلی مام نادر ) لەژێر چاودێری توندی هێزەکانی ڕژێمدا دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە دەست بە تیمارکردنی دەکرێت، دوای سێ ڕۆژ لە ڕووداوەکە و گوندنشینانی ناوچەکە لە بناری کەندەکانی کێوی سورکێو بەدوای تەرمەکاندا دەگەڕێن. کاتێک تەرمەکان دەدۆزنەوە دەبینن هێشتا گرێکانی دەست و پێیان نەپچڕاوە و تەرمەکان دەبەنەوە .
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 14,453 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !