نووسەر / #پشکۆ نەجمەدین#
چاپ / سێهەم 2011
ژمارەی لاپەڕە / 450
ئەزموون و یاد نووسینەوەی کتومت و سەرلەبەری یادەوەریە یەکانی من، لە شۆڕشی نوێ، خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا نیە، وردینەی ئه و یادەوەرییانە، کارو ماندوو بوونێکی زۆر گەورەتری لەمەی ئێستای گەرەکە.
ئەزموون و یاد، بە وشە نەخشاندن و زیندووکردنەوەی ئه و وێنانەی سەردەمێکی ژیانی منن کەلەسەختترین ڕۆژگاری خەباتی شاخ و تێکۆشانی سیاسیدا، لە هزرمدا نەخشاون و زەمەن تۆزی لەسەر خستوون.
نووسینەوەی دەساڵان، بەهەموو شەووڕۆژ، هەفته و مانگ و چرکەساتەکانیەوە، لەئاڵۆزترین پرۆسەی ژیان و هەڵسوکەوتی خەباتی پێشمەرگانە، شەڕی شاخ، شەڕی نێوخۆ، کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی، گوزەرانی بن ئەشکەوتان، ڕی کردنی هەورازو نشێوان، برسێتی و هەڵلەرزینی بەر باران و کەڕەسیسه و باوبۆران، هەڵپژانی خوێنەکان و شاردنەوەی تەرمی ئازیزان، ناکۆکی و ململانێ و جێگۆڕکێیان، پاش پێچانەوەی نزیکەی بیست و پێنج ساڵان لەتەمەنی ڕوودانیان، کارێکی سەرپێی و ئاسان.[1]
Läs boken: ئەزموون و یاد بەرگی 1 و 2
Total nedladdning:
6,568 gånger
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 36,186 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !