د. ئەحمەد حەمەد ئەمین
ساڵی 1977 لە #هەولێر# لە دایک بووە.
ساڵی 2000 بەشی مێژووی لە کۆلیژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین، تەواو کردووە.
ساڵی 2005 بڕوانامەی ماستەری لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە بەشی مێژووی لە کۆلیژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین، وەرگرتووە.
ساڵی 2014 بڕوانامەی دکتۆرای لە مێژووی نوێ و هاوچەرخ لە بەشی مێژووی لە کۆلیژی ئاداب زانکۆی سەڵاحەدین، وەرگرتووە.
$ بەرهەمە چاپکراوەکانی:$
1- ڕەواندز، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی – سیاسی 1918-1939، چاپی یەکەم – 2006، چاپی دووەم – 2008
2- ئەندامە کوردەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی لە ڕۆژگاری پاشایەتیدا 1925-1958.
3- دۆزی کورد، لە چەند باسێکی مێژووییدا.
4- ڕەوتی چەپ لە باشووری کوردستان، کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان وەک نموونە.
5- پارتی دیموکراتی کورد – عیراق بەرەی پیشکەوتوو 1951-1956.
6- چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی نوێ و هاوچەرخی عیراق.
7- وەهاب ئاغای ڕەواندزی 1909-1972.
8- کاریگەریی پەیماننامەی زەهاو 1639 لەسەر کوردستان.
9- بیبلیۆگرافیای گۆڤاری ڕزگاری.
$بابەت و لێکۆڵینەوەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان:$
1- ڕەنگدانەوەی نووسینەوەی مێژووی هەولێر لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ دا.
2- سەرژمێری پارێزگای #حەسەکە# ساڵی 1962 لە ڕۆژئاوای کوردستان، هۆکار و ئەنجامەکانی، د. ئەحمەد حەمەدئەمین و م.ی نەهرۆ محەمەد عەبدولقادر.
3- پارتی ڕەفاه لە تورکیا – لە بنەڕەتدا لە گۆڤاری مێژوو ژمارە (21) ساڵی 2012 بڵاوکراوەتەوە.
4- پەرەسەندنە سیاسییەکانی میسر لە ماوەی حکومڕانی ئەنوەر سادات 1971-1981.
5- خۆپێشاندانی خوێندکاران و جەماوەری شاری هەولێر ساڵی 1982، له گۆڤاری کۆزان بڵاوکراوەتەوە.
6- سیاسەتی سوریا بەرانبەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە کوردستانی عێراقدا 1976-1988، توێژینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە.
7- شاسوار جەلال ناسراو بە ئارام.
8- شەهاب شێخ نووری ناسراو بە خاڵە شەهاب.
9- پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئێران 1958-1968.
10- هۆکارەکانی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
11- ودرۆ وڵسن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 1865-1924، توێژینەوەیەکی مێژووییە لە ژیان و ڕۆڵی سیاسی و سەرۆکایەتی.
12- د. خەلیل عەلی موراد، کەڵەپیاوێک لێوان لێو لە ڕەوشت و زانست.
13- پەرتووکی بەدرخانییەکان، ماڵباتێکی خەباتکار – خوێندنەوە، هەڵسەنگاندن، شیکارێکی بابەتییانە.
14- لە پەراوێزی ڕۆژێک بۆ پێشمەرگە.
15- بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان 1976-1982، توێژینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە. یەکەمین جار لە گۆڤاری الاستاذ ساڵی 2010 لە ژمارە 115 بڵاوبۆتەوە، دواتریش لە گۆڤاری کلتور ژمارە 9 بۆی زیاد کراوە دووبارە بڵاوکراوەتەوە.
16- بارودۆخی کوردستانی عیراق لە ماوەی دانوستانەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ڕژێمی #بەعس#دا 1983-1985، توێژینەوەیەکی مێژوویی سیاسییە، پێشووتر لە گۆڤاری الاستاذ ژمارە 113 لە بەغدا بڵاوبۆتەوە.
17- بیرەوەرییەکانی عادل ڕەفیق، خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن، هەواڵنامەی کتێب.
18- بیرەوەرییەکانی نووری شاوەیس، هەڵسەنگاندن و ڕاستکردنەوە، گۆڤاری زانکۆی #دهۆک#، پ23 ژ2.
19- بایەخی نووسینەوەی مێژووی کورد لە ڕۆژنامەی هاوکاری 1970-1975، گۆڤاری زانکۆی #سلێمانی# بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەرگی 24، ژمارە 5، ساڵی 2020.
20- بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی گەلی کورد لە دیدی گۆڤاری ڕزگاری دا 20ی نیسانی 1969 – 27ی مارتی 1970، توێژینەوەیەکی مێژووییە، گۆڤاری زانکۆی #هەڵەبجە#، بەرگی 5، ژمارە 4، ساڵی 2020.