ڕێکخراوی خێزانی بەختەوەر ڕایدەگەیەنێت هەڵەبجە یەکەمین قەزای پارێزگای سلێمانییە کە زۆرترین جیابوونەوەی بەخۆوە بینیووە لە ماوەی ڕابردوودا.
بە پێی ئامارە نافەرمیەکان لە سێ ساڵی ڕابردوودا لە قەزای زیاتر لە چوار هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بەڵام زیاتر لە حەوتسەد حاڵەتی جیابوونەوەش هەبووە و زۆرترینیشیان لە ساڵی 2010دا بووە.
دڵشاد محەمەد، لێپرسراوی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی خێزانی بەختەوەر ڕايگەیاند بە پێی زیانیارییەکانی ڕێکخراوەکەیان هەڵەبجە لە دوای ناوەندی سلێمانیەوە بە یەکەم قەزا دادەنرێت لە سنوری پارێزگاکەدا کە زۆرترین ڕێژەی جیابوونەوە تێیدا ڕوویداوە.
لە هەرێمی کوردستان شانبەشانی پرۆسەی هاوسەرگیری ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی جیابونەوە لە دادگاکاندا تۆمارکراون بە جۆرێک لەساڵی ڕابردوودا 50 هەزار و 41 گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجامدراون، بەڵام لەبەرامبەردا تەڵاق زیاتر لە 5 هەزار حاڵەت هەبووە.
PUKCC 18:57:36 2013-05-19
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,295 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !