سلێمانی، ئاوێنەنیوز: قایمقامی شارۆچکەی مەڵبەندی سلێمانی، ئاوات محەمەد، ئەمڕۆ، سێشەممە، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، سەرەرای بەردەوامیو زۆری سەردانو کاری لیژنە هەمیشەییەکانی قایمقامیەت ژمارەی سەرپێچییەکان لە سلێمانی لە مانگی ئایاری ڕابردوو کەمی کردووە.
ڕوونیشیکردەوە، تەنیا لە مانگی ئایاردا لیژنەکان 5298 سەردانیان ئەنجامداوەو لەو سەردانانەش 330 شوێن سەرپێچیان کردووە و غەرامەکراون، بەڵام هیچ حاڵەتێک نەبووە کە پێویست بەروبەروکردنەوەی دادگا بکات.
ئاوات محەمەد وتیشی، 62 تەن خۆراکی خراپو بەسەرچو دەستی بەسەرداگیراوەو بڕی غەرامەش لە مانگی ڕابردودا 25 ملیۆنو 25 هەزار دینار بوە.
قایمقامی سلێمانی هێمای بۆ ئەوەشکرد، کەمبوونەوەی قەبارەی سەرپێچییەکان نیشانەی هۆشیاریو گرنگیپێدانی فرۆشیارانو خاوەنی مارکێتو چێشتخانەکانو بەرپرسی ناوەندە جیاجیاکانە، سەرەرای گرنگی سەردانو بەدواداچونی لیژنەکان.
04-06-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 10,444 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !