Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Biografi
Nezami
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Melayê Cizîrî
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Platser
Naqadeh
10-08-2024
شادی ئاکۆیی
Platser
Takāb
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
Platser
Salmās
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Jalal Dabagh
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Cigerxwîn
28-07-2024
شادی ئاکۆیی
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Statistik
Artiklar
  530,692
Bilder
  107,524
Böcker
  19,996
Relaterade filer
  100,950
Video
  1,473
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
302,903
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,911
هەورامی 
65,838
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,065
فارسی 
8,947
English 
7,404
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
Grupp
Svenska
Bibliotek 
30
Artiklar 
12
Biografi 
9
Platser 
3
Publikationer 
3
Kvinnors problem 
3
Dokument 
2
Partier och Organisationer 
1
Filförrådet
MP3 
323
PDF 
30,466
MP4 
2,394
IMG 
196,465
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
Biografi
Cigerxwîn
Platser
Takāb
Biografi
Melayê Cizîrî
Biografi
Nezami
یاسای وەزارەتی وەرزش ولاوانی هەرێمی کوردستان عێراق
Grupp: Dokument | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0
یاسای وەزارەتی وەرزش ولاوانی هەرێمی کوردستان عێراق
Dokument

یاسای وەزارەتی وەرزش ولاوانی هەرێمی کوردستان عێراق
Dokument

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەناوی گەلەوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان عیراق

پشت بە حوکمی بڕگە(1)لە ماددەی (56) لە یاسای ژمارە (1) ی ساڵی (1992) ی، هەموار کراوو، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان عێراق، ئەنجومەنی نشتمانیی کوردستان – عێراق لە دانیشتنی ژمارە (7)ی ڕۆژی (11-04-2007) ی خۆیدا، بڕیاری دانانی ئەم یاسایەی خوارەوەی دا:

یاسای ژمارە(8)ی ساڵی / 2007
یاسای وەزارەتی وەرزش ولاوانی هەرێمی کوردستان عێراق

ماددەی یەکەم:
مەبەست لەم زاراوانەی خوارەوە ماناکانی بەرامبەریانە بۆ مەبەستەکانی ئەم یاسایە:
یەکەم: هەرێم : هەرێمی کوردستان- عێراق.
دووەم:وەزارەت : وەزارەتی وەرزش ولاوانی هەرێم.
سێیەم: وەزیر : وەزیری وەرزش ولاوانی هەرێم.
چوارەم: بریکاری وەزارەت : بریکاری وەزارەتی وەرزش ولاوانی هەرێم.
پێنجەم: لاوان: ئەو توێژەیە کە تەمەنیان لە نێوانی 14 تاکو 30 ساڵە.

- کارو ئەرکەکانی وەزارەت -
ماددەی دووەم:
وەزارەت هێنانەدی ئەم ئەرک وئامانجانەی خوارەوە دەگرێتە ئەستۆ:
یەکەم: بڵاو کردنەوەی چەمک وپرێنسیپە باشەکانی بزووتنەوەی ئۆلۆمپی ووەرزشی لە کۆمەڵدا.
دووەم: بەرزکردنەوەی گرنگی بزووتنەوەی وەرزشی وچالاکییەکانی بە جۆرێک کە ڕێک بکەوێ لەگەلأ ئامانجەکانی گەلەکەمان لە کوردستاندا.
سێیەم: بنیاد نانی مرۆڤ لە ڕووی جەستەیی وپیشەیی وسایکۆلۆجی وپەروەردەیی وکۆمەڵایەتی تاکو ببێتە ئەندامی باش لە کۆمەڵدا لە ڕێگەی هاوئاهانگی کردن لەگەلأ وەزارەتەکان ولایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمدا.
چوارەم: هاوئاهەنگی وهاوکاری کردن لەگەلأ وەزراەتی لاوان ووەرزش لە حکومەتی فیدراڵی بەمەستی خزمەتکردنی بزووتنەوەی وەرزش ولاوان لە هەرێمی کوردستان وعیراقدا.
پێنجەم: هاوئاهانگی وهاوکاری کردن لەگەلأ ئەنجومەنی ئۆلۆمپی کوردستان لە پێناوی پەرەپێدانی واقیعی وەرزش لە کوردستانی عیراقدا.
شەشەم: دانانی بەرنامەو پرۆگرامی پێویست بۆ خوڵقاندنی ڕاپەڕینێکی وەرزشی لە هەموو کەرتەکانی وەرزش ولاوان لە هەرێمدا.
حەفتەم: کارکردن لە پێناوی فەراهەمکردنی پێویستیەکانی بزووتنەوەی وەرزشی هەر لە یاریگا وهۆل و بینایە وهەرچی بەشداریی بکات لە پەرەپێدانی بزووتنەوەی وەرزشی.
هەشتەم: بایەخدان بەلاوانی خاوەن پێداویستی تایبەت ودەست گرتنیان وبەرزکردنەوەی ئاستی هونەریان.
نۆیەم: پشتگیریی کردنی یانە ویەکێتییە وەرزشیەکان وتیپە میللیە وەرزشیەکان لە ڕووی ماددی ومەعنەوی بەڕادەیەکی وا ببنەمایەی پەرەپێدانی ئاستەکانیان.
دەیەم: چاودێری کردنی وەرزشوانان وبەهرەدارو بەتواناکان وپاڵەوانەکان ورەخساندنی بار وریگای گونجاو بۆ بەردەوام بوونیان لەسەر بەخششەکانیان لەوبوارەدا.
یازدەم: ئامادەکردنی کادیری هونەریی لەبواری وەرزشی ورێکخستنی شارەزاییان بە دواکارە نوێکان وزانیاری زانستی تازە.
دوازدە: بووژاندنەوە وهاندانی وەرزش ویارییە میللیە کەلەپوورییەکانی کوردستان ورێکخستنیان.
سێزدە: کارکردن لە پێناوی درێژکردنەوەی پەیوەندیی دۆستایەتی وهاریکاری لە نێوان لاوانی هەرێم ولاوانی دیکەی عیراق، لە ڕێگەی بنیاتنان و بە هێزکردنی پەیوەندیی وەرزشی لەگەلأ ڕێکخراوو لیژنە دەوڵەتیە پەوەندیدارەکان وکارکردن لە پێناوی پتەوکردنی هاوکارییان لەگەلأ وەرزشوان ولاوانی کوردستان لە ناوەوەو لە دەرەوەی هەرێم دا.
چواردەم: ڕواندنی چەمکی دیموکراسی ورێزلێنان لە مافی مرۆڤ وچەسپاندنی گیانی ئینتیما لە نێوان لاوان وپەروەردەکردنیان لەسەر خۆشویستنی نیشتمان.
پازدەم: گرنگی دان بە وەرزشی ئافرەتان وهاندن وکارکردن لە پێناوی فراوانکردنی و پەرەپێدانی ئاستەکانی ورەخساندنی دەرفەتی بەشداریی کردنی کارا لە بەرێوەبردنی کاروباری وەرزش لە هەرێمدا.
شازدەم: ڕەخساندنی چاودێریی تەندروستی وەرزشوانان و دوزینەوەی کەل وپەلی پێویست بۆیان.
حەڤدەم: گرنگی دان بە باس ولێکۆڵینەوەی پەروەردەیی ووەرزشی وسوود وەرگرتن لە ئەنجامەکانی بۆ پەرەپێدانی سیستەمی وەرزشی وبەرزکردنەوەی تواناکەی.
هەژدەم: سەرپەرشتی کردنی یانە وقوتابخانەی وەرزشی ولاوان وپەیمانگا ئەهلیەکان وئاراستەکردنیان بەپێی سیاسەتێکی پەسندکراو لەلایەن وەرزاەرتەوە.
نۆدەم: بەربەرەکانی کردنی بەکارهێنانی ماددە گورجکەرەکان وئەوشێوازانەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتییەوە قەدەغەن.
بیستەم: ئاراستەکردنی بەپیشەکردنی وەرزش بەشێوەیەکی وا کە لەگەلأ بۆ چوونی حکومەتی هەرێمیی کوردستاندا بگونجێ، بۆ پەرەپێدانی بزووتنەوەی وەرزشی.
بیست ویەکەم: بەشداریی کردن لە پەرەپێدانی هۆیەکانی ڕاگەیاندنی وەرزشی لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی وەزارەت.
بیست ودووەم: کارکردن لە پێناوی دابین کردنی بەشداریی کردنی هەریمی کوردستانی عێراق لە کۆنگرە وبەیەکگەیشتنەکانی وەرزشی ولاوان لەسەر ئاستی هەرێمی وقاڕی ونێو دەوڵەتی وبەشداریی کردن لە چالاکیەکانیاندا.
بیست وسێیەم: مۆڵەتدان بەیانە وقوتابخانەو پیمانگا ویاریگا وهۆڵەکانی وەرزشی ئەهلی دوای وەرگرتنی ڕەزامەندنی وەزارەتی ناوخۆ وبۆی هەیە بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات.
بیست وچوارەم: هاندانی کەرتی تایبەت لەبواری وەرزش ولاوان بەپێی یاسا.
بیست وپێنجەم: هاوکاری وهاوئاهانگی کردن لەگەلأ وەزارەتی پەروەردە بۆ پشتگیریی چالاکییەکانی وەرزشی قوتابییان.
بیست وشەشەم: بڵاوکردنەوەی بەهای مرۆڤایەتی وگیانی کارکردنی بەکۆمەلأ لە نێو ڕیزەکانی وەرزشوان ولاواندا.
بیست وحەوتەم: کارکردن لە پێناو بتەوکردنی بیری کارکردنی خۆبەخشی لەلای وەرزشوان ولاوندا.
بیست وهەشتەم: ڕوواندن ورەخساندنی دەرفەت لەبەردەم بە هرەی زانستی ورۆشنبیریی وهونەریی لە لای لاوان لە پێناوی شیاندنی توێژیکی باوەڕ بەخۆی ڕۆشنبیرو داهێنەر.
بیست ونۆیەم: کارکردن لە پێناوی ڕێکخستنی بزووتنەوەی لاوانی هوشیار وزیندوو.

-پێکهاتەکانی وەزارەت-

ماددەی سێیەم:
وەزارەت لەم پێکهاتانەی خوارەوە پێک دێ:
یەکەم: وەزیر: سەرۆکی باڵای وەزارەتە وبەرپرسە لە بەڕێوەبردنی کارەکانیدا وسەرپرشتی وچاودێری کردنی چالاکییەکانی و، لەوەوە ئەو بڕیارو فەرمان ورێنماییانە دەردەچن کە پەیوەندییان بە ئەرکەکانی وەزارەت وپێکهاتەکانی ودەستەڵات وهەموو کاروبارە هونەری وکارگێڕیی ورێکوپێکی بەپێیی حوکمەکانی یاساوە هەیە ولەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران بەرپرسە بەوناوەی کە ئەندامێکی هاوکارە لەو ئەنجومەنەدا وبۆی هەیە هەندێک لە دەستەڵاتەکانی بدات بەو کەسە کە لە وەزارەتدا بە گونجاوی دەزانێ.
دووەم: بریکاری وەزارەت: یارمەتی وەزیر دەدات لە ئاراستەکردنی کاروباری وەزارەت وسەرپەرشتی کردنی کارەکانی لە چوارچێوەی ئەو دەستەڵاتەی کە وەزیر پێی دەدات ودەبێ بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت وخاوەن شارەزایی وکارامەیی بێت.
سێیەم:راوێژکاران: وەزیر ڕاوێژکاری دەبێت ونابێ ژمارەیان لە چوار پتر بێت ویارمەتی وەزیر دەدەن لە بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەت وجێبەجێ کردنی ئەرکەکانی ئەمەش بەپێشکەش کردنی ڕاوێژ وپێشنیازی پێویست بۆی و، وەزیر بەپێی پێویستی وەزارەت لە کەسایەتی خاوەن پسپۆڕی جیاجیا هەڵیان دەبژێرٍِی وراستەوخۆ بە وەزیرەوە بەستراونەتەوە.
چوارەم:نووسینگەی وەزیر: فەرمانبەرێک بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆکایەتی دەکات و بەڕێوەی دەبات کە بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت و چەند فەرمانبەرێک یاریدەی دەدەن.
پێنجەم: نووسینگەی بریکاری وەزارەت: فەرمانبەرێک بەپلەی بەڕێوەبەر بەڕێوەی دەبات کە بڕوانامەی بەرایی زانکۆ هەبێت وچەند فەرمانبەرێک یاریدەی دەدەن.
شەشەم:بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان: بەڕێوەبەرێکی گشتی سەرۆکایەتی دەکات وبەڕێوەی دەبات کە بڕوانامەی بەرایی زانکۆ هەبێت وخاوەن شارەزایی وکارامەیی بێت بو ماوەیەک لە (10) دە سالأ کەمتر مەبێ.
حەوتەم: بەرێوەبەرایەتیی گشتی پلاندان وبەدواداچوون: بەرێوەبەرێکی گشتی سەرۆکایەتی دەکات وبەرێوەی دەبات، کە بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت وخاوەنی شارەزایی وکارامەیی بێت.
هەشتەم: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارگێڕیی و دارایی: بەرێوەبەرێکی گشتی سەرۆکایەتی دەکات وبەرێوەی دەبات کە بڕوانامەی بەرایی زانکۆ هەبێت وخاوەن شارەزایی وکارامەیی بێت بۆ ماوەیەک لە دە سالأکەمتر نەبێ.
نۆیەم: بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش ویارییە میللیەکان:بەڕێوەبەرێکی گشتی سەرۆکایەتی دەکات وبەڕێوەی دەبات کە بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت وخاوەن شارەزایی وکارامەیی بێت بۆ ماوەیەک کە لە دە سالأ کەمتر نەبێ.
دەیەم:بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش ولاوان لە پارێزگاکانی هەرێمدا:هەر یەکەیان بەڕێوەبەرێکی گشتی سەرۆکایەتی دەکات وبەڕێوەی دەبات کە بڕوانامەی بەرایی زانکۆی هەبێت وخاوەن شارەزایی وکارامەیی بێت بۆ ماوەیەک کە لە دە سالأ کەمتر نەبێ.
ماددەی چوارەم:
وەزارەت ئەنجومەنێکی ڕاوێژکاریی دەبێت ولەمانە پێک دێت:
1- وەزیر: سەرۆکە.
2- وەکیل وەزیر: ئەندامە ولەکاتی ئامادەنەبوونی سەرۆک سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەکات.
3- ڕاوێژکارەکان: ئەندامن.
4- بەرێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت: ئەندامن.
5- هەرشارەزایەکی پسپۆڕی لێوەشاوە لەناو وەزارەت یا لە دەرەوەیدا وەزیر هەڵی دەبژێری: ئەندامە
6- نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەسەر بانگهێشتی وەزیر: ئەندامن.
ماددەی پێنجەم:
وەزارەت بۆی هەیە پێڕوێکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری یانەو یەکێتیە وەرزشیەکان دابنێ، بەجۆرێکی وا کە لەگەلأ بۆ چوونەکانی حکومەتی هەرێمدا بگونجێ بە مەبەستی ڕێکخستن وپەرەپێدانیان.
ماددەی شەشەم:
وەزارەت بۆی هەیە گرێ بەست لەگەلأ کەسی سروشتی ومەعنەوی خاوەن شارەزایی وپسپۆڕی لەناو هەرێم یا دەرەوەیدا بکات، تاکو ئەو ئەرک وکارانەی کەپێیان دەسپێردرێ لەوماوەیەی کە بەگونجاوی دەزانێ ئەنجام بدەن لە پێناوی بەجێگە یاندنی ئامانجەکانی وەزارەت وماف وئەرکەکانیان لەلایەن وەزیرەوە دوای وەرگرتی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەسنیشان دەکرێ.
ماددەی حەوتەم:
یەکەم: ئەرک وتایبەتمەندییەکانی پێکهاتەکانی وەزارەت وتەخسیساتیان بە پێڕەویک دەسنیشان دەکرێن.
دووەم: وەزیر بۆی هەیە بەرێوەبەرایەتی تازە یا بەش یا هوبەکان لەناو پێکهاتەی وەزارەت دابنێ یان لێکیانبدات یاخود هەڵیان وەشێنێتەوە بە پێی پێویستەکانی کار لەکاتی پێویستی دا.
سێیەم: وەزیر بۆی هەیە ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجی کردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەربچوێنێ.
ماددەی هەشتەم:
وەزیر بۆی هەیە نوێنەریکی خۆی وەک ئەندامێکی کارا لە ئەنجومەنی ئۆلۆمپی کوردستان دەسنیشان بکات ونوینەرێکیش بۆ بەشداریکردن لە (کونفیدراسیۆن)ی وەرزش ولاوان دابنێ.
ماددەی نۆیەم:
وەزارەت بۆی هەیە ساڵانە یارمەتی ماددی بدات بە ڕێکخراوی وەرزشی ولاوان بەپێی چالاکیەکانی هەریەک لەوانە ورێکخراوەکانیش پێویستە ساڵانە پرۆژە وەرزشی ولاوانەکانیان بەپێی ڕێنمایی تایبەت بەوەزارەت پێشکەش بکەن بە جۆرێک کە لەگەلأ چەمکی دیموکراسی دا بگونجێ.
ماددەی دەیەم:
موڵکایەتی هەموو دەزگا ویاریگا وەرزشیەکانی کە هی وەزارەتەکانی پەروەردەو فێرکردنی باڵاو کەرتی تایبەت نەبن دەبنە موڵکی وەزارەتی وەرزش ولاوان.
ماددەی یازدەم:
کار بەهیچ بەیاسایەک یا بریارێک ناکرێ گەر لەگەلأ حوکمەکانی ئەم یاسایە ناکۆک بێ.
ماددەی دوازدەم:
پێویستە ئەنجومەنی وەزیران ولایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.
ماددەی سێزدەم:
ئەم یاسایە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێ و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە.



عدنان موفتی
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی
کوردستان عیراق

- هۆیەکانی دەرچوواندنی ئەم یاسایە -
سەبارەت لەو فراوانبوونەی کەرتی وەرزش ولاوان و چاودێری زانستی لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا ولە پێناوی ڕەخساندنی چاودێری وئاراستەکردنی پێویستی ئەم کەرتە تاکو دەوری پێویستی خۆی ببینێ وئەم وەزارەتەش لایەنی باڵایە لە کرداری پەرەپێدانی کۆمەڵگا لە لایەنی وەرزش ولاوان وبۆ ڕۆیشتنی لەگەلأ ئارەزووی حکومەتی هەرێم بۆ ڕەخساندنی ڕێگەی پشتگیریی کردنی پێویست بۆ کەرتی وەرزش ولاوان، ئەم یاسایە دەرچوێنرا.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,449 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !
HashTag
Källor
Länkade objekt: 1
Datum & Events
Grupp: Dokument
Publication date: 11-04-2007 (17 År)
Document Source: Kurdistans parlament
Document style: Tryckt
Dokumenttyp: Språk
Städer: Erbil
Technical Metadata
Upphovsrätten till denna punkt har utfärdats till Kurdipedia av objektets ägare !
Produkt Kvalitet: 97%
97%
Tillagt av ( هاوڕێ باخەوان ) på 30-06-2013
Denna post nyligen uppdaterats med ( هاوڕێ باخەوان ) om : 04-08-2022
URL
Denna post har tittat 6,449 gånger
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ

Actual
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Biografi
Cigerxwîn
28-07-2024
شادی ئاکۆیی
Cigerxwîn
Platser
Takāb
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
Takāb
Biografi
Melayê Cizîrî
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Melayê Cizîrî
Biografi
Nezami
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
Nezami
Nytt objekt
Biografi
Nezami
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Melayê Cizîrî
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Platser
Naqadeh
10-08-2024
شادی ئاکۆیی
Platser
Takāb
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
Platser
Salmās
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Jalal Dabagh
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Cigerxwîn
28-07-2024
شادی ئاکۆیی
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Statistik
Artiklar
  530,692
Bilder
  107,524
Böcker
  19,996
Relaterade filer
  100,950
Video
  1,473
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
302,903
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,911
هەورامی 
65,838
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,065
فارسی 
8,947
English 
7,404
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
Grupp
Svenska
Bibliotek 
30
Artiklar 
12
Biografi 
9
Platser 
3
Publikationer 
3
Kvinnors problem 
3
Dokument 
2
Partier och Organisationer 
1
Filförrådet
MP3 
323
PDF 
30,466
MP4 
2,394
IMG 
196,465
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Folders
Bibliotek - Bok - Språklig Bibliotek - Dokumenttyp - Språk Bibliotek - Dialekt - Svenska Bibliotek - Provins - Utanför Bibliotek - PDF - Nej Bibliotek - Bok - Kurdfrågan Bibliotek - PDF - Ja Biografi - Folk skriver - Singer Biografi - Kön - Kvinna Biografi - Nation - Kurd

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 1.11 sekund(er)!