ئاکۆ حەمەد ڕابی، سۆران: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران، ئیبراهیم ئەحمەد، ئەمڕۆ، دوشەممە، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا لەسنوری قەزاکانی سۆران- چۆمان- ڕەواندزو مێرگەسۆردا 85 ڕوداوی جۆراوجۆری هاتوچۆ ڕویانداوه و لەئەنجامیشدا135 هاوڵاتی بونەتە قوربانی. که له و ژمارەیە 15 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوه و 120 هاوڵاتیش بریندارو کەمئەندامبون.
ئەوەشی ڕونکردەوە کە زۆربەی ڕوداوەکانی هاتوچۆ لەرێگەی، هامڵتۆن، لەسنوری قەزای چۆمان ڕویانداوه و تەنها لەهەفتەی ڕابردودا 5 هاوڵاتی له و ڕێگەیەدا گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران هۆکارەکانی زۆری ڕوداوەکانی هاتوچۆی لەناوچەکەدا گەڕاندەوە بۆ خراپی ڕێگه و بانەکان و خێرایی لێخوڕین و پابەندنەبونی شوفێران بەمەرج و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ.
- 08-07-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,475 gånger