خەندان ڕەڤەند گوهەرزی
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای #دهوک# ئاماری ڕوداوی هاتوچوی مانگی ڕەمەزان دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت، لەمانگی ڕەمەزاندا 140 کەس بە ڕوداوی هاتوچۆ کەس بریندار بوون و 11 کەسیش گیانی لە دەست داوە.
ئازاد تاها، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە تا ئێستا 140 کەس بە ڕوداوی هاتوچۆ برینداربوون، هەروەها 11 کەسیش گیانی لە دەستداوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهوک ئەوەشی خستەروو: لە ماوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا 83 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویداوە و زۆربەی ئەو ڕوداوانەش بەهوی خێرا لێ خوڕینی شوفێرانەوە بووە.
وتیشی: زۆربەی ئەو ڕووداوانەی هاتوچۆ لە گەلی زاخۆ و جادەی گشتی سێمێل و قەزای بەردەرەش و دێرەبوون.
#31-07-2013#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,103 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !