بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانی شارەوانی سلێمانی، زیانە مادییەکانی فیستیڤاڵی شەرە ئاوەکەی دوێنێی پارکی ئازادی، 500 ملیۆن دینارە.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: دوینێ یەکشەممە، بەبەشداری سەدان هاوڵاتی لەپارکی ئازادی شاری سلێمانی فیستیڤاڵی شەڕە ئاو ئەنجامدرا.
لەبارەی زیانە مادییەکانی ئەو فیستیڤاڵەوە، یوسف یاسین، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، لەگەڵ ئەوەی خۆشحاڵە بەوەی ئەمجۆرە چالاکیە لەسنوری شارەوانیەکەیدا کراوە، بەڵام ئاماژە بەوەش دەکات کە زیانێکی مادی زۆریان لێکەوتوە.
بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانیش کە بۆ زیانەکانی کاتی ئەنجامدانی فیستیڤاڵەکە کراوە، وەک سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی پێدەکات پێشبینی دەکرێت 500 ملیۆن دینار زیانی مادی لەدوای خۆی بەجێهێشتبێت.
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، لەلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی ڕایگەیاندووە، لیژنەمان پێکهێناوە و زیانەکان هەموی هەژمارکراون کە بەهۆی فیستیڤاڵەکەوە لەپارکی ئازادی زیانی 500 ملیۆن دینارمان لێکەوتوە، زۆربەی حەوزەکانی ناو پارکەکە و زۆرینەی بۆریە ئاوەکانی پارکەکە شکێنراوە، چیمەن و سەوزایی باخچەکانیش زیانی پێگەیشتوە".
- 12-08-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,203 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !