ئیدارەی کەرکووک لەبودجەی ساڵی ڕابردوو 500 ملیار دیناری بۆ پڕۆژەکانی کەرکووک خەرجکردووه و لەماوەی دوو ساڵی ڕابردووشدا 228 خوێندنگە لەسنووری پارێزگاکە دروستکراون یان نۆژەنکراونەتەوە.
دوێنێ لەکۆبوونەوەیەکی پارێزگاری کەرکووک لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەکاندا بڕیاردرا لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی کەرکووک پێکبهێنرێت، هەروەها تەئکید لەسەر فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی لەکەرکووک کرایەوه و لەلایەن پارێزگاریشەوە پێشنیازێک پەسەندکرا بۆ دروستکردنی چەند کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە هەژارو کەمدەرامەتەکان.
- 24-09-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,941 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !