بەهۆی تەزوی کارەباوە کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لەشاری سلێمانی گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 49 کرێکار.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، عوسمان حەمە ئەمین، ئەوەی بۆ ئاوێنەنیوز ڕونکردەوە کە سەرلەبەیانی ئەمرۆ دوشەممە، لەیەکێک لەپرۆژەکاندا لەشەقامی سالمی سلێمانی، شیشی سەقفی پرۆژەکە بەر هێڵی کارەبای بەردەم پرۆژەکە کەوتوه و تەزوی کارەبا لەکرێکارێکی داوه و بەوهۆیەوە کرێکارە گیانی لەدەستداو.
ناوبراو وتیشی، کرێکارەکە بەڕەگەز عەرەبه و ناوی (ساڵح عادل) تەمەنی 18 ساڵە.
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئەوەشی خستەڕو کە لەمساڵدا چەند ڕوداوێکی لەم شێوە دوبارە بۆتەوە کە بەهۆی تەزوی کارەباوە چەند کرێکارێک لەشوێنی کارکرندا گیانیان لەدەستداوە.
عوسمان حەمە ئەمین بەپێویستی دەزانێت کە لەمەودوا هەماهەنگی و تێگەیشتن لەنێوان فەرمانگەکانی کارەباو خاوەنی پرۆژەکاندا هەبێت تا ڕوداوی له و شێوەیە دوبارە نەبێتەوه و سەلامەتی کرێکاران پارێزراوبێت. لەهەمانکاتدا پێویستە کرێکارانیش وردبین و ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن.
بەپێی ئامارەکانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان تەنها لەمساڵدا 49 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
- 07-10-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,749 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !