خەندان هۆگر کەمال
دوای ئەوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن بازگەی بانی مەقان و بازگەکانی دیکەی دەورووبەری شاری سلێمانی دەستبەسەر زیاتر لە سێ تەن دەرمان و مادەی هۆشبەری ساختەدا گیرا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لەناوبران.
د. دڵشاد محەمەد، نوێنەری وەزیری تەندروستی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن بازگەکانی دەوروبەری شاری سلێمانی و ڕێگە قاچاغەکانەوە، دەستگیرا بەسەر زیاتر لە سێ تەن دەرمان و مادەی هۆشبەر کە بە شامپۆ ڕووپۆشکرابوون، ئەمڕۆش بە بڕیاری وەزیری تەندروستی لە ناوبران.
وتیشی: "دەرمانەکان لە دەرزی و حەپ و شروب پێکهاتبوون کە بە شامپۆ ڕوپۆشکرابوون، لە ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە هێنرابوون، بۆ ئەوەی لە شاری سلێمانی و دەوربەری ساغبکرێتەوە".
نوێنەرەکەی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە شاری سلێمانی، باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئەو دەرمانانە بەکاربهێنرایە کارەساتی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری دروست دەکرد.
- 13-11-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,322 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !