لە شەو و ڕۆژێکدا و لە ئەنجامی دو ڕوداوی هاتوچۆ لە شەقڵاوە، حەوت کەس بونە قوربانی.
د.سەدرەدین عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە، لەبارەی ئەو ڕوداوانە و قوربانیەکانییانەوە بە (سبەی) ڕاگەیاند: سەعات (7)ی شەوی ڕابردو لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ناحیەی هەریر لە ئەنجامی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێل شوفێری یەکێکیان کە ئافرەت بو گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکی هەمان ئۆتۆمبێلیش بە سەختی برینداربو.
ئەوەشی خستەڕو کە بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە ئەنجامی پێکدادانی دو ئۆتۆمۆبێلی دیکە کە یەکێکیان بارهەڵگربو پێنج سەرنشین برینداربون کە برینی سێ کەسیان سەخت بو بەوهۆیەشەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شەقڵاوە کران.
هاوڵاتیانی سنورەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی خراپی ڕێگاوبان و تەسکی ڕێگای گشتی شەقڵاوە و هەریرەوە بەدەیان کەس دەبنە قوربانی ڕوداوەکانی هاتوچۆ و تائێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان نەیانتوانیوە چارەسەرێکی گونجاوی ئەو دۆخە بکەن.
ئا/ ئەحمەد باڵەکی
- 16-11-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 10,725 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !