خەندان ڕەهێل سەمەد
لەماوەی ئەمساڵدا 67 هەزار هاوڵاتی شاری هەولێر فۆڕمی وەرگرتانی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان پڕکردوەتەوە و سەدا 65ی پڕۆەکانی ئەمساڵیش تەواو کراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە (22ی کانوونی یەکەمی 2013) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانوسیدا پارێزگاری هەولێر ئاماری ئەنجامدانی پڕۆژەکانی پارێزگای هەولێری بۆ ساڵی 2013 خستەروو و ڕایگەیاند: لە پڕۆژەکانی ساڵی 2013ی پارێزگای هەولێر توانراوە 65% یان جێ بەجێ بکرێن کە دەکاتە هەزار و 535 پرۆژە و بڕی زیاتر یەک ترلیۆن و 20 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر وتیشی: "ئه و پڕۆژانەی جێبەجیکراون بریتین لە دروستکردنی 20 خوێندگا بە بڕی 10 ملیار دینار و قیرتاوکردنی سێ ملیۆن و 500 هەزار مەتر دووجا".
سەبارەت بە پڕۆژەی نیشتەجێ بوونی کۆریەکان کە بە خانووی کۆریەکان ناسراوە پارێزگاری هەولێر ڕاگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا 67 هەزار فۆرم بەسەر هاوڵایتاندا دابەشکراوە، پێنج هەزاریان گەڕاوەتەوە و لە ئێستادا لە ووردبینی و لێکۆڵینەوەدایە کە وا پێشبینی دەکرێت لە پێش سەری ساڵی تیروپشکی ئه و پڕۆژەیە بکرێت و بەسەر کرێنشینان دابەش بکرێت.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەدا ئەوەش خرایەروو کە تا ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر 11 گوند کارەبای نیشتیمانیان پێ نەگەیشووە و بێ کارەبان کە ئەوانیش زیاتر لە سنووری کۆیە و سیدەکانن.
- 22-12-2013
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,457 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !