هەنگوینیترین پارێزگای ئێران، پارێزگای ورمێیە و شاری خۆی لەو پارێزگایەدا چالاکترین ناوەندی بەرهەمهێنانی هەنگوێنە. بەرپرسی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند:ئەو پارێزگایە بە بەرهەمهێنانی 18 هەزار و 500 تەن هەنگوین ئەمساڵیش وەک چەند ساڵی ڕابردوو نازناوی یەکەمی لە ئاستی وڵاتی ئێران بەدەستهێناوە. عەلی موختاری، بەرپرسی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ وتی: ڕێژەی بەرهەمهێنانی هەنگوین لەو پارێزگایەدا، لەسەدا 29- ی بەرهەمهێنانی هەنگوین بووە لە وڵاتی ئێران. موختاری بە ئاژانسی ئیرنای گوت: شارەکانی ورمێ، خوی و چایپارە، چالاکترین ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی هەنگوینن لەو پارێزگایە و شاری خۆی بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە 9 هەزار و 600 تەن هەنگوین، زیاتر، لەسەدا 50-ی هەنگوینی پارێزگای ورمێی بەرهەمهێناوە. هەروەها ئەو پارێزگایە بە 860 هەزار کەنووی پێشکەوتوو و 90 هەزار کەنووی خۆماڵی، نازناوی یەکەمی بەدەستهێناوە لە ڕێژەی کەنووی پێشکەوتوو لە ئێراندا.
02-01-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,699 gånger