- دوای ئەوەی تەرمی ئەو گەنجە بە خاک سپێردرا کە دوێنێ 02-01-2014 لە میانەی خۆپیشاندانەکاندا بەگولەی هێزە ئەمنیەکان کوژرا، بەشدارانی مەراسیمی بەخاکسپاردنەکە لە ناو گۆڕستانی سەیدسادقەوە ڕژانە سەر شەقامی سەرەکی قەزاکەو خۆپیشاندانییان دەستپێکردەوە.
- دوای سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندان لە قەزای سەیدسادق و چوونی هێزی ئەمنی لە سلێمنییەوە بۆ ئەو قەزایە، قامیقامی سەیدسادق دەستی لەکارکێشایەوە. شارۆچکەکە زۆر نائارامە و دەیان کەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیس و ئاساییش برینداربوون.
- لە زاڵگەی ئیمام عەباس لە خانەقین تەقە لە خالێکی پشکنینی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 19,792 gånger