ئەو پێشمەرگەیە بوو کە لە بەرەبەیانی #07-03-1991# لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی، دژی زوڵم زۆرداری ڕژێمی بەعس ڕاپەڕی و یەکەم فیشەکی دژی تەقان.
ئەم پێشمەرگە ئازایە سالی 1960 لە گەڕەکی سەرشەقام لەدایک بوە و لە ساڵی 1979 پەیوەندیی کردوە بە شوڕشەوە لە بەری قەرەداغ، چەندین جار لەلایەن ڕژیمەوە بریندار کراوە و گیراوە و ئەشکەنجە دراوە، دوا جار کە دەگیرێ لە ژوری سیّدارە پاش چالاکییەکی کەم وینە ڕادەکات و لەدەست دوژمنان هەڵدێت.
کەریمە ڕیشە بەتەقاندنی یەکەم فیشەک میژویەکی پڕسەروەریی بۆ خۆی و گەلی کورد تۆمارکرد.
- 07-03-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,874 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !