وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم منداڵانی کوردستان و جیهان دەکات و بە تایبەتیسش پیرۆزبایی له و منداڵانە دەکات کە لە کاردان و بێبەشن لە جەژنەکان.
لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەبۆنەی 1-6 ڕۆژی جیهانی منداڵان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، پیرۆزبایی هاتنەوەی ئه و جەژنە لەیەکە بەیەکەی منداڵانی جیهان و بەتایبەتیش منداڵانی کوردستان و لەنێویشیاندا پیرۆزبای له و منداڵانە دەکات کە لەنێو کاردان و بێ بەشن لەجەژنەکەیان.
هەروەها هاتووە: ڕۆژی جیهانی منداڵان هاوکاتە لەگەڵ بوونی ڕەشنووسی یاسای مافی منداڵ کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەند لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە، ئەم ڕەشنووسی یاسایە بەلەبەر چاوگرتنی ڕێککەوتنامە دەولیەکانی تایبەت بەمنداڵ ئامادەکراوە.
بەیاننامەکە ڕوونیدەکاتەوە: "کارکردن بۆ دانانی هێڵی گەرم کە ژمارەکەی 116 یە بۆ فریاکەوتنی منداڵ یەکێک بوو لەهەوڵەکانی وەزارەتمان کە ئەم هێڵە یەکێکە له و ڕێگایانەی وەک ئامرازێکی نوێ لە کوردستان بەکاردێت بۆ پاراستنی منداڵ لەهەرجۆرە توندوتیژی و کێشەیەک کە ڕووبەرووی دەبێتەوە له و شوێنەی تیایدا دەژی یان دەخوێنێت یان کاردەکات بە پەیوەندی کردن بەهێڵیکی تەلەفۆن بەخۆرایی".
ئەوەش هاتووە: "ئەم هێڵە لەئێستادا لەپارێزگای هەولێر و سلێمانی دەست بەکاربووه و کاریش دەکەین بۆ بەکارخستنی هەمان هێڵ لە پارێزگای دهۆک. ئەمە جیا لە ئامادەکردنی سیستمی خێزانی جێگرەوە بۆ ئه و منداڵانەی بێ سەرپەرشتن و لەژێر زەبرو زەنگ و توندوتیژی دان".
- 01-06-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,835 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !