کۆمەڵگەی کەڵەکچی کە گەورەترین کۆمەڵگە یە لە هەرێمی کوردستاندا کە لە ساڵی 2014 ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 40 هەزار کەسە، پاش داواکاری زۆری خەڵکەکەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێتە شارەدێ و لە #موسڵ#ەوە دەخرێتەوە سەر پارێزگای دهۆک.
کۆمەڵگەی کەڵەکچی 25 کیلۆ مەتر لە شارەدێی #شێخان# دوورە و سەربە شارەدێی #قەسرۆک#ە لە شارۆچکەی شێخان، کەڵەکچی لە ساڵی 1975 لەلایەن بەعس کراوەتە کۆمەڵگەی زۆرەملێ و سیاسەتی ڕاگواستنی خەڵکی ڕەسەن و نیشتەجیکردنی عەرەب لە شێوێنی خەڵکی ڕەسەن یەکێک بوو لە سیاسەتەکانی بەعس بۆ بە عەرەبکردنی کەڵەکجی.
بە پێی فەرمانی سەرۆکی هەرێم شارەدێیەکە 29 گوند پێک دێت و هەموویان دەخرێنە سەر شارۆچکەی #بەردەڕەش#ی پارێزگای دهۆک.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 9,052 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !