لەدوای هاتنی چەکدارانی داعش بۆ شاری موسڵ و ناوچەکانی تر، نۆ هەزار ئاوەرەی تر ڕوویان لەشاری سلێمانی کردووە.
زریان محەمەد، سلێمانی: بەرێوبەری کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی، عوسمان مستەفا، ڕایدەگەیەنێت سلێمانی تائێستا لەهاوکاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بێبەشە بۆ ئاوارەکان بێبەشە و پێویستە بەزوترین کات یارمەتی ڕێکخراوە جیهانیەکانیان بگاتێ.
ئەو دەلێت "هاتنی بەلێشاوی ئاوارەکان بوەتە بارگرانی بەسەر خەڵکەکەوەو قەیرانیان درووستکردوە هەر لەگرتنی ماڵ و خانو بەکرێ و گەران بەدوای کاردا لەبازارەکاندهەموو فشارن بۆ سەر خەڵی شارەکە، لەکاتێکدا حکومەتی عێراقی لەجیاتی هاوکاری گەمارۆی ئابوری گەورەی خستۆتە سەر هەرێمی کوردستان".
لەبارەی ژمارەی ئەو ئاوارنەشی لەدوای هاتنی چەکدارانی داعشەوە بۆ شاری موسڵ و ناوچەکانی تر ڕوویان لەسلێمانی کردووە وتی " 9نۆ هەزار ئاوارەیە".
لەئێستا ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی کوردستانی خۆرئاواو ناوچەکانی تری عێراق ڕوویان لەهەرێمی کوردستان کردووە.
- 16-07-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,656 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !