رەڤەند گوهەرزی
لە شاری زاخۆ هاوڵاتیەک دەستیکردوە بە دروستکردنی تانکێک و دەڵێت، دوای ئاڵۆزبوونی ڕەوشی ئەمنی لە ناوچەکە و کوردستان، بە "دروستکردنی تانک هاوکاریی پێشمەرگە دەکەم".
حاجی شەهباز سندی، خاوەنی بیرۆکەی دروستکردنی ئه و تانکه تایبەت بە خەندانی ڕاگەیاند : "تەنیا بۆ پاراستنی خاکی کوردستان ئه و کارەمکردوە دەیکەمە دیاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگه".
وتیشی : ئه و تانکە لەتوانایدا دەبێت دۆشکە و بیکەیسی و تۆپ بتەقێنێت و لە کاتی شەڕ بە سێ جوری چەک بەرەنگاری دوژمن دەبێتەوە.
خاوەنی تانکەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "فەرماندەیەکی سەربازیی هاوکاری بووە لە دروستکردنی ئه و تانکە"، دەشڵێت: گەر هاوکاریی زیاتر بکرێم بیرۆکەی نوێم هەیە لە سەر دروستکردنی چەک بە کوالیتی سەربازی باش.
حاجی شەهباز سندی، باسی لەوەشکرد، "بەهۆی پەلاماریی چەکدارەکانی داعش بۆ سەر ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەئەرکی خۆی زانیوە وەک هاریکاریی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە ئه و تانکە دروستبکات ".
- 02-09-2014
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,720 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !